له‌كاتی هاتنی گه‌شتیارانی ئێرانی بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ناو مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، ده‌ركه‌وتووه به‌شێكی ئێرانییه‌كان، هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئه‌نجامی پشكنینانه‌ی له وڵاتی خۆیان كردوویانه.
هێرش عه‌لی، لێپرسراوی تیمی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌پێی رێنوێنییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم، پێویسته پشكنینی ته‌واوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه بكرێت كه له ئێرانه‌وه دێنه خاكی هه‌رێمه‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێم، ئه‌گه‌ر پشكنینی ئێرانیان پێ بێت، كاری پێ ناكرێت و ده‌بێت له‌مه‌رزی باشماخی هه‌رێم پشكنین بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و پشكنینانه‌ی له‌ئێران ده‌كرێت گومانی زۆریان له‌سه‌ره و زۆربه‌ی پشكنینی ساخته‌ن.
دووپاتیشی كرده‌وه چه‌ندان حاڵه‌تمان تۆمار كردووه، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه و پشكنینی ئێرانیان پێ بووه، گوایه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین، لێره پشكنینیان بۆ كراوه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، یه‌كێكه له‌سێ مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، ده‌كه‌وێته سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێنی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی و شه‌ش كیلۆمه‌تر لێوه‌ی دووره.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی