پسپۆڕێكی ئه‌مه‌ریكی باس له سێ چالاكیی گرنگ ده‌كات كه ده‌بێ ڕۆژانه بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریی جه‌سته دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هێز بێت و به ئاسانی تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بن.
د. ئه‌نتۆنی فاوچی گه‌وره‌ی پسپۆڕانی نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا، دوای چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌ركه‌وتووه، نوستن، خواردن و په‌ستانی ده‌روونی زۆرترین كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌رگریی جه‌سته دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه.
ئه‌و پسپۆڕه پێی وایه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی كه‌میی ڤیتامین Dیان هه‌یه، باشتره خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌و ڤیتامینه بخۆن كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له زیادبوونی به‌رگری دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه، جگه له‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌مامك و ده‌ستكێش به‌كار بێنن و له شوێنه گشتییه‌كان دوور بن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له شه‌واندا شه‌ش سه‌عات یان كه‌متر ده‌خه‌ون، زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رووی حه‌وت سه‌عات ده‌خه‌ون ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به هه‌ڵامه‌ت هه‌یه
جگه له‌وانه، د. ئه‌نتۆنی فاوچی ده‌ڵێ، سێ كاری ڕۆژانه وا ده‌كه‌ن به‌رگریی جه‌سته به‌هێز بێت و بتوانێ به ئاسانی ڕووبه‌ڕووی كۆرۆنا ببێته‌وه، ئه‌وانه‌ن:
نوستن: به‌پێی قسه‌ی ئه‌و پسپۆڕه، خه‌وی ته‌واو و ڕێك كاریگه‌ریی له زیادكردنی به‌رگریی جه‌سته هه‌یه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له شه‌واندا شه‌ش سه‌عات یان كه‌متر ده‌خه‌ون، زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رووی حه‌وت سه‌عات ده‌خه‌ون ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به هه‌ڵامه‌ت هه‌یه كه یه‌كێكه له نیشانه‌كانی كۆرۆنا.
هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك ده‌خه‌ویت جه‌سته‌ت هه‌ندێك پرۆتینی به‌رپرس له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌مخه‌و بیت، جه‌سته‌ت ئه‌و هۆرمۆنه به ئه‌سته‌م به‌رهه‌م دێنێ.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كیش پسپۆڕان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه‌مخه‌وی ده‌كرێ كاریگه‌ریی له چۆنیه‌تیی كاردانه‌وه‌ی جه‌سته‌ت بۆ ڤاكسینی كۆرۆنا هه‌بێت.
خواردن: د. فاوچی پێی وایه، سیستمی خۆراكی ده‌بێت دروست بێت تا به‌رگریی جه‌سته به‌هێز بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی خۆراكیت ته‌ندروست بێت، پێویسته ژه‌مه‌كانت پڕ بن له جۆره جیاوازه‌كانی ڤیتامین و ئاسن، به‌مه‌ش سیستمی به‌رگریی جه‌سته دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هێز ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، سیستمی خۆراك نادروستی وه‌ك زۆر شه‌كر و زۆر سوێر ده‌توانێ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر لاوازبوونی سیستمی به‌رگریی جه‌سته هه‌بێت.
په‌ستان: به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی تر ده‌ركه‌وتووه، زیاتر %55ی گه‌نجانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن، له‌دوای مانگی یه‌كی ساڵی ڕابردووه‌وه كه سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، تووشی په‌ستانێكی ده‌روونیی بێزاركه‌ر بوون.
د. فاوچی ده‌ڵێ: هه‌وڵ بده‌ن له‌م ماوه‌یه له دوودڵیی به‌هێز دوور بكه‌ونه‌وه و زوو له‌سه‌ر خۆتانی كه‌م بكه‌نه‌وه، چونكه زۆر به خێرایی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر لاوازبوونی ئامێری به‌رگریی جه‌سته ده‌بێت.
په‌ستان كاریگه‌رییه‌كی تریشی هه‌یه كه بریتییه له كه‌مبوونه‌وه‌ی هۆرمۆنه‌كانی دوودڵی كه ده‌توانن ڕووبه‌ڕووی ڤایرۆس ببنه‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زیاتر و ئاسانتر تووشی نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان بیت.
له‌دوای هه‌موو ئه‌مانه، پسپۆڕانی ده‌روونیی زانكۆی ئه‌مه‌ریكا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ماندوویه‌تیش ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی به‌رگریی جه‌سته، بۆ ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستیان له‌و جۆره ماندوویه‌تییه‌یه كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك یان چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
یه‌كێك له ڕێیه هه‌ره باوه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوودڵی، بریتییه له ڕاهێنانی وه‌رزشی كه ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ پشوودانی ته‌ندروست له‌و كاته‌ی ده‌چیته‌وه ماڵه‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراو به COVID-19 كه له كۆتایی ساڵی ڕابردوو دۆزرایه‌وه و تا ئێسته له ته‌واوی دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه، بریتییه له نه‌خۆشیی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروسستیی جیهانی وه‌ك په‌تایه‌كی گشتگیر دیاری كراوه. كاریگه‌ری به‌سه‌ر خه‌ڵك جیاوازه، هه‌ندێك كه‌س به سووكی ده‌یگرن به‌تایبه‌تی منداڵان و گه‌نجان، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س زۆر به قورسی تووشی ده‌بن، 20%ی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه پێویستیان به چاودێریی چڕی نه‌خۆشخانه ده‌بێت.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته 418 هه‌زار و 503 پشكنین كراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 41 هه‌زار و دوو كه‌سیان تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، له‌ناویاندا 26 هه‌زار و 464 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 519 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.