وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 سه‌عاتی ڕابردووی كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا 17 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه مردوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی ئهیلوول، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 730 تووشی كۆرۆنا بوون كه 226 له هه‌ولێر و 92 له سلێمانی و 27 له گه‌رمیان و 346 له دهۆك بوون و 39یش له هه‌ڵه‌بجه.
وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی بۆ كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا 457 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و 17 كه‌سیش مردوون كه زۆربه‌یان له سلێمانین.
تووشبووی كۆرۆنا له كوردستان گه‌یشته 41 هه‌زار و 732 كه‌س كه له‌و ڕێژه‌یه 26 هه‌زار و 921 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه.