ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆڵۆمبیا ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ له‌باره‌ی گه‌یشتنی بڕێكی زۆری گۆشتی كه‌ر و ئه‌سپ و ئاماده‌كردنی خواردن به‌مجۆره گۆشتانه و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر قوتابیانی قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی سانتاندیری باكوری وڵاته‌كه، ئه‌مه‌یش به ئابڕووچوونێكی گه‌وره له وڵاته‌كه هه‌ژمار ده‌كرێ و ناڕه‌زایی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌رپرسی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له نووسینگه‌ی داواكاری گشتی
كۆڵۆمبیا "ئه‌نگێلا ئه‌ندریا شاكون" دووپاتی كرده‌وه، كه به‌ڵێنده‌رێك له ماوه‌ی 2018 و تا كۆتایی 2019 له‌میانه‌ی پرۆگرامی ده‌سته‌به‌ركردنی خۆراك بۆ قوتابیان بڕی دوو تۆن گۆشتی ئه‌سپی هه‌فتانه هێناوه‌ته كۆڵۆمبیا و به‌شێوه‌یه‌كی كیمیایی ڕه‌نگ و شێوه و بۆنی گۆڕیوه و هاوشێوه‌ی گۆشتی مانگای لێكراوه و خواردنی پێ دروستكراوه و به‌سه‌ر قوتابیانی قوتابخانه‌كان دابه‌شكراوه.
ماوه‌ی ساڵێك گۆشتی كه‌ر و ئه‌سپی تۆپیۆ ده‌رخواردنی قوتابیان دراوه
سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و به‌ڵێنده‌ره به یامه‌رتی كه‌سانی تر ئه‌و كاره‌ی كردووه و ئه‌سپ و گوێدرێژی به فره‌وانی كڕیوه و له كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی سه‌ری بڕیون و پاكی كردوونه‌ته‌وه، به‌شێك له ئه‌سپ و گوێدرێژهكانیش نه‌خۆشی ترسناكیان هه‌بووه و یان مردوونه و ئه‌م چاكی كردوون و گۆشته‌كه‌ی ئاماده كردووه و وه‌كو خواردن بۆ قوتابیانی هه‌رێمه‌كه‌ی ناردووه.
له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه، هاووڵاتییان له شاری باكامارانجای پایته‌ختی هه‌رێمی سانتاندیری باكور ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرد و داوای سزادانی ئه‌و به‌ڵێنده‌ره و سه‌رجه‌م ئه‌و كسهانهیان كرد كه له‌و بابه‌ته تێوه‌گلاون و به پێویستیشیان زانی حكوومه‌ت چاودێری چڕ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دابینكردنی ژه‌مه خۆراكی قوتابیان دابنێت.