میدیاكانی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا و ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی هۆشداری ده‌ده‌ن له زیادبوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هاككردن و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌كاونت و پهڕهكان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ماڵپه‌ڕه‌كان و سیسته‌مه‌كانی كارپێكردنی ئه‌لیكترۆنی له سه‌رتاسه‌ری دنیا.
به گوێره‌ی
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، شاره‌زایانی بواری ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی سه‌ر به كۆمپانیای گرووپ ئای بی له‌و بڕوایه‌دان كه له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ژماره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌لیكترۆنی و ناردنی ئیمهیلی تایبه‌ت بۆ هاككردنی ئیمهیل و ئه‌كاونتی به‌شدارانی ئینته‌رنێت زۆر زیادی كردووه.
ڕێژه‌ی هێرشه‌كان به بڕی 46% ڕووی له زیادبوونه
توێژینه‌وه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه جیا له بڵاوكردنه‌وه‌ی لینكی فه‌یك و ناردنی بۆ به‌كارهێنه‌ران، هاوكات په‌خشكردنی ڤایرۆسیش له نێو تۆڕی ئینته‌رنێت، بۆ دروستكردنی كه‌لێن و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا زیادبووه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به ڕێژه‌ی 46% هێرشه‌كان ڕوویان له زیادبوونه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ به‌رزبوونه‌وه و زیادبوونی زۆر زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
پسپۆران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه شاره‌زایانی بواری هاككردن له دنیا ژماره‌یان له زیادبووندایه و مه‌ترسیدارترینیشیان ئه‌وانه‌ن كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ترۆجان ده‌كه‌ن و دیوار و به‌سته‌ره‌كان ده‌شكێنن له ڕێی ناردنی ڤایرۆسی شاراوه‌وه، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی ئامێره‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌كاونت و هه‌ژماره‌كانیان له تۆڕی ئینته‌رنێت بكه‌ن.