وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ باشبوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، گه‌شته ناچارییه‌كان له نێوان به‌غدا و ئه‌ستانبوڵ و ئه‌نكه‌ره، هه‌فتانه چوار گه‌شت ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
له 25ی ئه‌یلووله‌وه هه‌فتانه چوار ڕۆژ گه‌شتی ناچاری له نێوان توركیا و عێراق ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی ئه‌یلوول، شاكر ڕه‌بیع بریكاری كۆمپانیای ڕه‌بیع ئه‌حلام بۆ گه‌شت و گه‌شتوگوزار له به‌غدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراقییه‌وه ئاگادار كرایه‌وه كه له ڕۆژی هه‌ینی 25ی ئه‌یلووله‌وه هه‌فتانه چوار ڕۆژ گه‌شتی ناچاری له نێوان توركیا و عێراق ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
زیاتر گوتی، گه‌شته ناچارییه‌كان بۆ هه‌ڵگرانی نشینگه و ڕه‌گه‌زنامه بیانییه‌كان و هه‌ڵگرانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركی و نشینگه‌ی توركی ده‌بێت، هه‌فتانه ڕۆژانی هه‌ینی و یه‌كشه‌م و دووشه‌م و چوارشه‌م، گه‌شته‌كان ته‌نیا له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ستانبوڵ و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نكه‌ره ده‌بێت به جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنیی توندی ته‌ندروستی.
ڕوونی كرده‌وه، گه‌شته‌كان له‌سه‌ر هێڵی ئاسمانی فلای به‌غداده‌وه ده‌كرێت و هێڵی ئاسمانی توركیش لاین جارێ ئاماده نییه گه‌شته‌كانی بۆ عێراق ده‌ست پێ بكاته‌وه تا به‌فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
ماوه‌ی دوو مانگه سه‌رجه‌م گه‌شته فڕۆكه‌وانییه‌كان له نێوان توركیا و عێراق وه‌ستاوه، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه هات توركیا بڕیاری دا عێراقییه‌كان كاتێك سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن، ته‌نیا له ڕێی ڤیزه‌ی ستیكه‌ره‌وه بێت كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 110 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و هه‌موو جۆره ڤیزه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆیه عێراق له به‌رانبه‌ردا گه‌شته‌كانی وه‌ستاند و بیانووی كۆرۆنای بۆ ئێسته هێناوه‌ته‌وه.