دره‌نگ هه‌ڵبوونی ئۆتۆمبێل چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه كه زۆرجار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌یه‌ك له بزوێنه‌ر، یان له به‌شه جیاكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.
بۆیه له‌مباره‌یه‌وه هاوكار حه‌مه‌ده‌مین پسپۆڕ و ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشه'' به چه‌ند خاڵێك ئاشكرای كرد و ده‌ڵێ، دره‌نگ وه‌رگرتن له‌كاتی سلفلێدان، بۆ یه‌كێك له‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
درەنگ هەڵبوونی ئۆتۆمبێلەکەت بۆ ئەم هۆکارانە دەگەڕێتەوە
یه‌كه‌م - لاوازبوونی پاتری یان كلسكردن و شلبوونی كێبڵه‌كانی پاتری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.
دووه‌م - داخوران و خراپبوونی سلف یان هه‌بوونی گرفت له وایه‌ر و سۆلینۆیدی سه‌ر سلف یان زۆرجار هه‌بوونی كێشه له تۆپه‌ی سویچ.
سێیه‌م - لاوازبوونی فیول په‌مپ، هه‌روه‌ها گیرانی فلته‌ر و مه‌سفی به‌نزین.
چواره‌م - گیران و خراپبوونی نۆزڵه‌كان به‌هۆی سووتاندنی به‌نزینی كوالێتی خراپ و پیس.
پێنجه‌م - به‌كارهێنانی ڕۆنی قورس و نه‌گونجاو به‌تایبه‌ت له وه‌رزی زستاندا.
شه‌شه‌م - داخوران و لاوازبوونی پلاكه‌كان یان هه‌بوونی گرفت له وایه‌ر و كۆیلی پلاك.
حه‌وته‌م - پیسبوون و تێكچوونی حاسه‌ی كرانك شه‌فت و كام شه‌فت.
هه‌شته‌م - پیسبوون و تێكچوونی حاسه‌كانی تری وه‌ك حاسه‌ی ئه‌یرفلۆ، حاسه‌ی مله‌به‌خ.
نۆیه‌م - لێچوون و دزه‌كردنی هه‌وای زیاد بۆ ناو ده‌كشن، هه‌روه‌ها زۆرجار پیسبوون و گیرانی فلته‌ری هه‌وا و مله‌به‌خ ڕوو ده‌دات و نیشتنی كاربۆن له‌سه‌ر وه‌لفه‌كان روو ده‌دات.
ده‌یه‌م - پیسبوون و تێكچوونی وه‌لفی IAC ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه سیستمه‌كه‌ی هه‌بێت.
یازده‌یه‌م - لاوازبوون و كه‌لبوونی ڕینگه‌كان به‌تایبه‌ت له بزوێنه‌ری كۆن كه هۆكاره بۆ كه‌می په‌ستانی ناو سلنده‌ر.
وه‌ك ئه‌م ئه‌ندازیاره باسی لێوه كرد، ئه‌م هۆكارانه وا ده‌كه‌ن سلفی ئۆتۆمبێل دره‌نگ بگێڕێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دره‌نگ هه‌ڵبێت، بۆیه له‌كاتی بوونی ئه‌م كێشه‌یه سه‌ردانی كه‌سانی شاره‌زا بكه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی دره‌نگ هه‌ڵبوونه‌كه چاره‌سه‌ر بكات بۆت.