دەستدرێژی دەكرێتە سەر كچێكی نۆ ساڵی و ژنێكی 73 ساڵ

:: AM:10:17:23/09/2020 ‌
پۆلیسی فڕەنسا دوو كەسیان گرتووە كە دەستدرێژیی سێكسییان كردووەتە سەر كچێكی تەمەنی نۆ ساڵی و ژنێكی تەمەن 73 ساڵ، تا ئێستە دۆسیەكە لە لێكۆڵینەوەدایە.
رفاندوویانە و بردوویانەتە گوندێك و دەستدرێژییان كردووەتەسەر

پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ چوارشەم 23ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، پۆلیسی فڕەنسا رای گەیاندووە، دووشەمی رابردوو دوو كەسیان لەناو ئۆتۆمبێلێك لە گوندی "سومێر" گرتووە كە تۆمەتی دەستدرێژیی سێكسییان بۆ سەر كچێكی منداڵ و ژنێكی بەساڵاچوو لە دوو رووداوی جیاواز لەسەرە.

بەپێی پێگەكە، تۆمەتبارەكان كە گیراون، دەستدرێژیی سێكسییان كردووەتە سەر كچێكی تەمەن نۆ ساڵی، ئەوكاتەی كچەكە ویستوویەتی بۆ كڕینی نان بچێت، رفاندوویانە و بردوویانەتە گوندێك و دەستدرێژییان كردووەتەسەر. هەمان تۆمەت ئاراستەی ئەو دوو كەسە كراوە كە دەستدرێژییان كردووەتە سەر ژنێكی تەمەن 73 ساڵی.

بۆ گرتنی تۆمەتبارەكان، هێزێكی سەربازی و پۆلیسی فڕەنسا بە پشتیوانی هەلیكۆپتەر، چالاكییەكەیان ئەنجام داوە و تۆمەتبارەكان گیراون.

لەوبارەیەوە موختاری گوندی "سومێر" بۆ رۆژنامەنووسان رای گەیاندووە، ئەو دوو كەسەی بەتۆمەتی دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر كچە منداڵ و ژنە بەساڵاچووەكە گیراون، خەڵكی گوندەكە نین، بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەكانیان بكات. بەڵام دووپاتی كردەوە كە هەردوو تۆمەتبار لە ژێر لێكۆڵینەوەدان.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د