ئێسته به‌شێك له ئۆتۆمبێله‌كان به‌تایبه‌ت تۆیۆتا ئه‌ڤه‌لۆن به هه‌موو مۆدێله‌كانیه‌وه كێشه‌یه‌كیان بۆ دروست بووه كه ده‌بێته هۆی په‌ككه‌وتن و وه‌ستانی كاره‌بایی گێڕه‌كه‌ی.
له‌مباره‌یه‌وه كاروان ڕه‌زا خاوه‌ن دوكانی شتومه‌كی ئۆتۆمبێل و شاره‌زای میكانیك بۆ ''وشه'' گوتی، كێشه‌یه‌كی نامۆ له گێڕی ئه‌ڤه‌لۆندا ڕوو ده‌دات كه ده‌بێته هۆی پچڕانی پێوه‌ندی كاره‌بایی گێڕ له دوو چركه‌دا و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ گێڕ، كه ئه‌مه كێشه بۆ ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی په‌كخستنی.
ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ پیسی هایدرۆلیک یان بەکارهێنانی هایدرۆلیکێک کە تایبەت نەبێ بە ئۆتۆمبێلەکە
زیاتر گوتی، ئه‌م كێشه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیسی هایدرۆلیك یان به‌كارهێنانی هایدرۆلیكێك كه تایبه‌ت نه‌بێ به ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌مه‌یش پێوه‌ندی كاره‌بایی و میكانیكی لێك ده‌پچڕێنێت بۆ دوو چركه و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه.
ئاشكرای كرد، ئه‌م كێشه‌یه زۆربه‌ی كاته‌كان به كۆمپیوته‌ر ئاشكرا ناكرێت، بۆیه ده‌بێت فلته‌ر و هایدرۆلیكی ئۆتۆمبێله‌كه بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه بنبڕ بكرێت، دواتر ده‌بێ پشكنین بۆ شله‌ی گێڕه‌كه بكه‌یت.
ئه‌م شاره‌زایه ئه‌وه‌یشی گوت، ئه‌م كێشه‌یه ته‌نیا له ئه‌ڤه‌لۆندا ڕوو نادا، به‌ڵكو هه‌موو ئۆتۆمبێلێك ده‌گرێته‌وه، كاتێك هایدرۆلیكی خراپ به‌كار بهێنرێت، ئه‌وا كێشه‌ی گێڕ بۆ ئۆتۆمبێله‌كه دروست ده‌كات.