گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى هاووڵاتییان له هاتوچۆ كه پاره‌ى زۆرى تێده‌چێ ده‌توانن به‌شێوه‌ى قیست بیده‌ن و ئه‌و سیسته‌مه‌یش تا ئێسته كارى پێ ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ى ئه‌یلوول، فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر به ''وشه'' ڕاگه‌یاند، دانه‌وه‌ی پاره به‌شێوه‌ی قیست بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه كه مه‌به‌ست له‌و سیسته‌مه كارئاسانى كردنه بۆ هاووڵاتییانى كوردستان.
ئەم قیستە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆوە فەراهەم کراوە بۆ کار ئاسانی هاووڵاتییان
زیاتر گوتی، ئه‌م قیسته هه‌موو كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه و مامه‌ڵه‌ى هاتوچۆ ده‌گرێته‌وه وه‌ك ''نوێكردنه‌وه‌ی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل، سزای ئۆتۆمبێل، گواستنه‌وه‌ی تابلۆ و هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی تری ئۆتۆمبێل''.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ئه‌م قیسته به‌شێوه‌یه‌ك ده‌درێت كه ساڵانه ڕێكخراوه بۆ شۆفێران، به‌شێوه‌یه‌ك پاره‌ی هه‌موو ساڵێك كۆ ده‌كرێته‌وه و به‌سه‌ر 12 مانگ دابه‌ش ده‌كرێت.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو كارئاسانى زیاتر بۆ هاووڵاتییان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات تا له فه‌رمانگه‌كاندا خه‌ڵك زۆرترین سوودى پێ بگات و قورساى مادى نه‌كه‌وێته سه‌ریان.