لەگەڵ هاتنی ئای ئۆ ئێس 14 چەندان تایبەتمەندی نوێ زیادبوو بۆ بەرهەمەکانی ئەپڵ، لەناویشیاندا ''باک تاپ'' زیادبووە کە ئەم تایبەتمەندییە ڕێت دەدات بە تەنیا دەست لێدان لە پشتی مۆبایلەکەت چەند فەرمانێک جێبەجێ بکات.
شارەزایان لە ماڵپەڕی ''
appleinsider'' ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئەم باک تاپە دوو جۆری هەیە ''دەبڵ تاپ و تریپڵ تاپ'' ''دووجار دەست لە پشت دان یان سێ جار دەست لە پشت دان'' کە ئەمەیش بەو شێوەیەی خۆت دەتەوێت دەتوانی لەناو سێتینگ ڕێکیان بخەیت. ئەم باک تاپە تەنیا دووجار بەسەر یەکەوە دەست لە پشتەوە دەدەیت کارا دەبێت.
باک تاپ تایبەتمەندییەکی تازەیە و لە ئای ئۆ ئێسی 14 زیاد کراوە
بۆ کاراکردنی ئەم فەرمانە دەچتەناو ''سێتینگ دواتر بەشی ''Accessibility'' ئەسسبڵتی ''Touch'' تەچ دادەگری لەوێوە بەشێک زیاد کراوە بەناوی ''Back Tap'' لەوێوە دەبڵ تاپ و تریل تاپ هەیە و هەر یەکێکیانیش چەند فەرمانێکیان تێدایە وەک ''سکرین شۆت، کردنەوەی بەرنامەکان، داخستنی مۆبایل'' لەگەڵ چەندان فەرمانی تر کە دەتوانی خۆت هەڵیبژێری.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.