بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی فینسن زۆر نهێنی له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له ئاڵوگۆڕی نێوده‌وڵه‌تی دراو ئاشكرا كرد و یه‌كێك له‌و دۆسیانه‌یشی له به‌ڵگه‌كان باسی لێوه‌كراوه، بریتییه له ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی داعش له بانكی مووسڵ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت،بۆ ده‌ره‌وه به ئامانجی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی به‌و گرووپه مافیایانه‌ی كه له بازاڕی ڕه‌ش چه‌كیان پێ ده‌فرۆشت و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ داعش ده‌كرد.
به‌ڵگه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له ماوه‌ی 15 حوزه‌یران/یۆنیۆی 2014 تا 30 حوزه‌یران/یۆنیۆی 2015 دۆیچه بانك وبانكی ئه‌مه‌ریكا بڕی چوار ملیار دۆلاریان ڕه‌وانه‌ی چه‌ند بانكێكی عێراق كردووه، كه پرۆسه‌كه وه‌ك ئاڵوگۆڕ و حه‌واله‌كردنی دراو ناوی هاتووه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه پێدانی قه‌رز بووه به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و له‌لایه‌ن باندی مافیاوه ئه‌نجام دراون و توانیویانه دزه بكه‌نه نێو سیسته‌می دارایی و بانكی ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و بڕه پاره زۆره حه‌واڵه بكه‌ن.
سه‌ره‌تا بڕی چوار ملیار دۆلار بۆ داعش حه‌واڵه‌كراوه و دواتر داعش پاره‌ی بانكی له‌بری ئه‌و قه‌رزانه حه‌واڵه كردووه و داهاتی نه‌وتیشی ڕه‌وانه كردووه
ناردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ عێراق ته‌نیا له بانكی ئه‌مه‌ریكا بی ئۆ ئه‌ی 244 پرۆسه‌ی حه‌واڵه‌كردن ئه‌نجام دراوه كه زۆرترین بڕی 41.4 ملیۆن دۆلاربووه له یه‌ك جاردا، هاوكات له ڕۆژی دوو تا 13ی شوبات/فێبرایه‌ری 2015 بڕی 16.8 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و بانكانه له عێراق ڕه‌وانه كراوه و له‌وێوه‌یش گه‌یشتووه‌ته‌وه ده‌ستی تیرۆریستان، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی وه‌ك قه‌رز به داعش دراوه، به‌شێكیشی پاره‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته بووه كه داعش له ئه‌نجامی كۆنتڕۆڵكردنی كێڵگه‌كانی نه‌وتی ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچه‌كانی مووسڵ‌و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی نه‌وتی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرد ودواتریش چه‌ندان كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داری عێراق تۆمه‌تباركران، به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تیرۆریستان و سزای توندیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
چه‌كدارانی داعش دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر پارێزگه‌ی مووسڵ گرت، به ته‌واوی له ڕووی دارایییه‌وه بووژانه‌وه، جیا له فرۆشتنی نه‌وتی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان، بڕی 500 ملیار دیناری عێراقیشیان له نێو بانكی مووسڵ ده‌ست به‌سه‌ردا گرت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاریان هێنا كه‌بڕه‌كه‌ی ده‌گاته400 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌وه‌ی له به‌ڵگه‌كانیش هاتووه، ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی بانكی مووسڵیش له‌لایه‌ن سه‌رانی داعشه‌وه، له ڕێی بانكه‌كانی عێراقه‌وه بۆ ئه‌و گرووپانه نێردرانه‌وه، كه پێشتر كۆمپانیایه‌كه كۆمه‌ك و هاوكاری و قه‌رزی به تیرۆریستان داوه و دواتریش داعش پاشئه‌وه‌ی پاره‌كانی بانكی مووسڵی كه‌وته ژێر ده‌ست به هه‌مانشێوه و به هه‌نگاوی ته‌واو نایاسایییه، پاره‌كه بۆ ئه‌و گرووپ و كۆمپانیا و كه‌سێتیانه ڕه‌وانه كراوه‌ته‌وه، كه پێشتر كۆمه‌كی دارایی و سه‌ربازیشیان پێشكه‌شی چه‌كدارانی داعش كردووه.
له
دیكۆمێنته‌كان هاتووه كه تا كۆتایی ساڵی 2015 سه‌رمایه‌ی تیرۆریستان گه‌یشتووه‌ته 2.2 كلیار دۆلار كه له ڕێی فرۆشتنی نه‌وته‌وه به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و پاره زۆره‌یه‌یان ده‌ستكه‌وتووه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسایی و یاساییش توانیویانه كه‌لێن له نێو بانكه‌كان بدۆزنه‌وه و هه‌ر شوێنێكی دنیا كه ئه‌وان بیخوازن پاره‌یان بۆ ڕه‌وانه‌كردووه.
یه‌كێكی تر له به‌ڵگه‌كان باس له سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی عێراق له نیپاله‌وه ده‌كات و ئاماژه‌ی داوه، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كرێكاری زۆری
نیپالی له عێراق و وڵاتانی كه‌نداو بوونیان هه‌یه، بۆیه به‌و هۆیه‌وه‌وه له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره، كرێكاره نیپالییه‌كانیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و پاره‌ی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر ناوی كرێكاره‌كان و ڕه‌وانه‌ی نیپالیان كردووه و له‌وێ پاره‌كانیان وه‌رگرتووه و به‌شێكیشیان به كرێكاره‌كان داوه.
كرێكارانی نیپالی پاره خراوه‌ته سه‌ر ناویان و له نیپال وه‌رگیراوه و پاره‌كه سپیكراوه‌ته‌وه
دۆیچه بانك و بانك ئۆف ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسن له سه‌رجه‌م ئه‌و مامه‌ڵه دراوییه نائاسایییانه، هاوكات پێشتریش لقی هه‌ردوو بانكه‌كه و جی پی مۆرگانی ئه‌مه‌ریكی له عێراق كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه به‌شێوه‌ی فه‌رمی نه‌كردووه و ته‌نیا بۆ وه‌رگرتن سوودیان لێ بینیوون.
هه‌رچه‌نده بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه و دیكۆمێنتانه كاردانه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌م دوو بانكه ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه بخه‌نه‌ڕوو و به بێده‌نگی ماونه‌ته‌وه و ئاماده نین هیچ لێدوان و قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ له نێو ئه‌و به‌ڵگانه وه‌ڵامی بده‌نه‌وه و ڕه‌تی بكه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا له دوای 2017 و پاش ده‌ستكردن به لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر ورد له‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و گرووپ و لایه‌نانه‌ی كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ داعش كردووه، ناوی چه‌ندان قه‌واره و كه‌سایه‌تی له بازاڕی دراوی عێراپق هاتووه و گیراون و سه‌رجه‌م كاری بانك و نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراوییان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌گه‌ڵ كردوون.