ئیمان ده‌رباس لەدایکبووی ناوچه‌ی مزوورییه له پارێزگای دهۆك و ماوه‌ی هەشت ساڵه كاری ڕاگه‌یاندن ده‌كات و پێشتریش وه‌ك چاڵاكوانێكی بواری ژنان كاری كردووه.
خۆم له بواری سیاسەتدا به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانم
ئێسته وه‌ك بێژه‌ری هه‌واڵه سیاسییه‌كان له شاشه‌ی كوردستان24 ڕۆژانه ده‌رده‌كه‌وێت و له‌ناو بینه‌راندا به ئه‌ستیره دره‌وشاوه‌كه‌ی سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناله كوردییه‌كان ناسراوه، ئه‌و له دیمانه‌یه‌ك دا بۆ "وشه" رای گەیاند، ته‌نیا جوانی به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت خۆی له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤییه‌كان ببینێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و كه‌سه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت كاره‌كانی خۆی به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بدات.
ئیمان دەرباس دەڵێ، هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر به‌بێ حه‌ز و خولیا بچێته نێو هه‌ر كارێكه‌وه، سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر نیه، بۆیه كاتێك منیش ده‌ستم به پیشه‌ی میدیایی كرد، سه‌ره‌تا حه‌ز و خولیای زۆرم بۆ كاره‌كه هه‌بوو، له‌پاڵ ئه‌و حه‌ز و خولیایه‌م هه‌وڵ و ماندووبوونی زۆرمدا، ئینجا توانیم به ئامانجه‌كه‌م بگه‌م و تا ئێسته‌یش به حه‌زه‌وه كاره‌كانم ئه‌نجام ده‌ده‌م.
ئاماژەی پێ دەدات، ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت زۆر گرنگه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌ست به هه‌ر پیشه‌یه‌ك بكه‌ن، به تایبه‌ت له كاری ڕاگه‌یاندن، چونكه خۆم ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ ڕه‌خسا و ده‌ستم به كاری ڕاگه‌یاندن كرد، سه‌ره‌تا له كه‌نالی "تی ئار تی و ڕووداو" كارم كردووه و پاشان هاتمه كوردستان24، بۆیه كوردستان24 به ماڵی خۆم و شوێنی ده‌رفه‌ت و پێگه‌یاندنی خۆم ده‌زانم.
"ئێمە لە ناوچەیەک و له وڵاتێكدا ده‌ژین كه پڕیه‌تی له كێشەی سیاسی و هەموو ژیانیشمان بەستراوەته‌وه بە سیاسەت، بۆیه له كاری ڕاگه‌یاندن بواری سیاسیم هه‌ڵبژاردووه، هه‌روه‌ها خۆم زیاتر له‌م بواره‌دا به سه‌ركه‌وتووتر ده‌بینم و ئاسووده‌ترم، چونكه حه‌ز به گۆڕانكاری ده‌كه‌م و سیاسه‌تیش پڕیه‌تی له گۆڕانكاری" ئیمان وای گووت.
زۆرێك له میدیاكاران به‌هۆی پیشه‌كه‌یانه‌وه ناسراون و په‌لیان هاوێشت بۆ نێو په‌رله‌مان و كاروباری سیاسییه‌وه، هاوشێوەی ئەوان ئیمان دەرباس دەڵێ، من زۆر به تموحم و ڕه‌نگه ڕۆژێك دابێت بیری لێ بكه‌مه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته بیرم لێ نه‌كردووەته‌وه و ناشزانم بۆ داهاتوو ژیان چۆن ده‌گوزه‌رێ.
ئەو خانمە پێشکەشکارە به‌ر له پیشه‌ی ڕاگه‌یاندن چاڵاكوانی بواری ژنان بووه و كاری لە پێناو هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنان كردووه، بەڵام ئێستە پێی وایە، به‌هۆی كاری میدیاییه‌وه خزمه‌تی زیاتر به ژنان ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه به گوته‌ی خۆی ئێسته ده‌نووسێت و پرۆگرامی تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنان له‌ناو كۆمه‌ڵگه ده‌كات و میدیا بە باشترین ئامراز دەزانێت بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه.
هەولێر/ محەمەد جەمال