ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه زۆرترین كامێری پێوانه‌كردنی گه‌رمی له وڵات دابنێت، ته‌واوی كامێراكانیش له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی چینی دروستكراون، به‌شێكیش له سیاسه‌تكارانی له‌نده‌ن هۆشداری ده‌ده‌ن له دانانی ئه‌و هه‌موو كامێرایه‌ی چین، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه بۆ كاری سیخوڕی سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی
گاردیان حكوومه‌تی به‌ریتانیا بڕیاری داوه، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر فره‌وانتر كامێرای چاودێری و پێوانه‌كردنی گه‌رمی له ته‌واوی وڵات بڵاو بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت له توالێت و ده‌ستشۆری قوتابخانه و زانكۆكانیش كامێرا‌كان داده‌نرێن، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای هیكفیجنی چینی تایبه‌ت بۆ دۆخی كۆرۆنا دروستكراون و پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی مرۆڤ پێوانه ده‌كه‌ن.
كامێرا‌كان پێوانه‌ی گه‌رمی جه‌سته ده‌كه‌ن و مه‌ترسی هه‌یه بۆ سیخوڕیش كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگیرێت
به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا به توندی دژی ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ستاونه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه دانانی ئه‌و هه‌موو كامێرایه وایكردووه تایبه‌تمه‌ندی كه‌سیه‌تی تاكه‌كانی به‌ریتانیا بكه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه وبه توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا حكوومه‌ت دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌و هه‌نگاوه‌ی بۆ ڕێگریكردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا و هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه به سه‌لامه‌تی.
پێشتر هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دا كه ئه‌و كامێرایانه‌ی له‌لایه‌ن چینه‌وه به‌رهه‌م هێنراون به ناوی پێوانه‌كردنی پله‌ی گه‌رمی بۆ ڕێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا، له‌لایه‌ن په‌كینه‌وه ده‌توانرێ بۆ كاری سیخوڕی به‌كاربهێنرێن و هه‌موو زانیارییه‌كی پێ كۆ ده‌كرێته‌وه.