لە سویسرا ریفراندۆم دەكرێت

:: PM:03:53:24/09/2020 ‌
بڕیارە رۆژی یەكشەم 27ی ئەیلوول لە سویسرا لەسەر كرانەوەی سنوورەكان بەڕووی خەڵكی وڵاتانی تری یەكێتی ئەوروپا، ریفراندۆم بەڕێوە بچێت.

پارتی یەكەمی سویسرا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە خەڵك بە بەشداری لەم ریفراندۆمە هان دەدات و پێی وایە، دەبێ كۆتایی بەو رێككەوتنە بهێنرێت كە رێ بە خەڵكی وڵاتانی تری یەكێتییەكە دەدات ئازادانە سەردانی سویسرا بكەن.

هاوكات حزبی یەكێتی دیموكراتی میانڕۆ و رەوتی راستڕۆی پۆپۆلیستی سویسرا، هۆشداری داوە لە ژمارەی بەرزبوونەوەی پەنابەران لە وڵاتەكەی و پێی وایە ئەمە بووەتە هۆكارێك دەرفەتی كەمتری كار بۆ خەڵكی سوید بڕەخسێنرێت، بە پێویستی زانیوە سویسرا لە پەیماننامەی هاتوچۆی ئازادانەی نێوان وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بێتە دەرەوە.

بەگوێرەی یۆرۆنیوز دواین راپرسییەكان ئەوەیان دەرخستووە زۆرینەی دانیشتووانی سویسرا، دژی پڕۆژەكەن و تەنیا 35% بە بەڵێ دەنگ بە پڕۆژەی داخستنی سنوورەكان دەدەن.

هیچ كات حەزی نەكردووە لە دامەزراوە ئەوروپییەكان ببێتە ئەندام
سویسرا لەو وڵاتانەی یەكێتی ئەوروپایە كە هیچ كات حەزی نەكردووە لە دامەزراوە ئەوروپییەكان ببێتە ئەندام، بەڵام بەسترانەوەی جیۆگرافی و جیۆپۆلیتیكی ئەو وڵاتە ناچاری كردووە بچێتە ناو بەشێك لە پەیماننامەكانەوە.

سویسرا لە ساڵی 2008ەوە ڤیزەی شنگنی قبووڵ كردووە و هەر كەسێك ئەو ڤیزەیەی هەبێت، ئەوا دەتوانێ سەردانی سویسراش بكات.


وشە - سلێمان تاشان