نزیكه‌ی 500 ئه‌فسه‌ر و پسپۆر و كاربه‌ده‌ستی سوپا و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له یاداشتێكدا كه زۆرێكیان ناوی خۆشیان نووسیوه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له پۆسته‌كانیان نه‌ماون و خانه‌نشینبوون یان دوورخراونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌یشی كه ئێسته له پۆسته‌كانیاندان و ناوی خۆیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه تره‌مپ شیاوی ئه‌وه نییه جارێكی تر بچێته‌وه كۆشكی سپی و ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات، ئه‌مه‌یش به به‌رده‌وامی جه‌نگی سوپا و تره‌مپ داده‌نرێ، كه له به‌رژه‌وه‌ندی بایدن شكاوه‌ته‌وه.
یاداشته‌كه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و كاربهردهستانهی ئه‌مه‌ریكا كه ئاراسته‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا كراوه به ناونیشانی "هاوڕێكانمان و هاووڵاتییانمان" تێیدا 489 پسپۆری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌فسه‌ری باڵا واژوویان له‌سه‌ر كردووه، كه له نێویاندا 22 ئه‌فسه‌ری باڵای هه‌ڵگری چوار ئه‌ستێره بوونی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامیان له به‌رپرسیاریه‌تی و له ترسی سزادانیان له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره كاتی یه‌كلابوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه و ڕزگاركردنیهتی له‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه بۆی دروستكراوه.
هه‌رچه‌نده له یاداشته‌كه به ته‌واوی ناوی تره‌مپ نه‌هێنراوه و به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ تۆمه‌تبار نه‌كراوه، به‌ڵام باس له‌و هه‌موو كێشانه كراوه كه تره‌مپ بۆ ئه‌مه‌ریكای دروست كردووه و به مه‌ترسیداریشی داده‌نێن بۆ سه‌ر داهاتووی ئه‌مه‌ریكا و دیموكراسی و ده‌ستوور و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی وڵات.
له نێو ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسه‌كان پۆل سیلڤا جه‌نه‌ڕالی خانه‌نشینكراو و جێگری پێشووی ده‌سته‌ی سوپاسالاری ئه‌مه‌ریكا كه ساڵی ڕابردوو تره‌مپ به زۆر خانه‌نشینی كرد، له كاتێكدا كه‌سی دووه‌م بوو له سوپای ئه‌مه‌ریكا له ڕیزی ئه‌و ناوانه بوونی هه‌یه كه واژوویان له‌سه‌ر یاداشته‌كه كردووه.
دژایه‌تی تره‌مپ بۆ سوپا ئه‌فسه‌رانی خستووه‌ته پاڵ بایدنه‌وه
هاوكات یه‌كێك له جه‌نه‌ڕاڵه به‌هێزه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا به ناوی مایكل فرانكن كه له 2017 ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و ساڵی ڕابردوویش له‌سه‌رلیستی دیموكراته‌كان وه‌ك نوێنه‌ری ویلایه‌تی ئیوا خۆی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران هه‌ڵبژارد بوونی هه‌یه، جه‌نه‌ڕاڵ پیته‌ر چیاریلی ئه‌فسه‌ری پله دوو له سه‌ركردایه‌تی سوپای ئه‌مره‌یكا كه له 2012 ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه سه‌ره‌ڕای واژووكردنی یاداشته‌كه له‌باره‌ی ئه‌و بڕیار و هه‌نگاوه‌یان قسه‌یشی بۆ میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا كردووه.
چیاریلی له دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن پی ئاڕی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێ، ئه‌و له ژیانی خواستی ئه‌وه‌ی نه‌بووه، بچێته ناو سیاسه‌ته‌وه و وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربازی ڕۆلی خۆی گێڕاوه و شانازیش به كاره‌كانی ده‌كات، له‌باره‌ی بڕیاری ئێسته‌ی بۆ لایه‌نگیری كردنی بایدن و هاتنه نێو سیاسه‌ته‌وه، چیاریلی ده‌ڵێ، سه‌ربازان كاتێك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه و ترسناك له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت، ناچارن بێنه ناو سیاسه‌ته‌وه، به بڕوای منیش حكوومه‌تی ئێسته گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئێسته و داهاتووی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر هاتوو دووباره هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه له مێژووی ئه‌مه‌ریكا هیچ سه‌رۆكێك وه‌ك تره‌مپ هێرشی نه‌كردووه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه شه‌رعی و ده‌ستوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئه‌و بێباكانه هێرش ده‌كاته ته‌نانه‌ت سه‌ر دادگه و دادگه‌ی فیدرالی و ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكایش، ئه‌مانه وایانكرد كه بێمه ناو سیاسه‌ت و ناوم بخه‌مه پاڵه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له واژووی ئه‌و یاداشته‌یان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه دابنێین و ئه‌مه‌ریكا له‌و گرفتانه ڕزگاری ببێت.
بۆچوون و هه‌ڵوێستی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر ده‌بێت
ریچارد ئه‌رمیتاج جێگیری پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش له نێو ناوه‌كان بوونی هه‌یه كه له سه‌رده‌می جۆرج ده‌بلیو بووش خزمه‌تی كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش سوزان ڕایسی ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و مادلین ئۆلبرایت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و میشێل فلۆرنۆی گه‌وره ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسی پێشوو له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و پشتیوانانه‌ی ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بۆ بایدن ده‌ریان بڕیوه، هه‌فته‌ی پێشوو دۆناڵد تره‌مپ به توندی له‌سه‌ر ئه‌مه هاته ده‌نگ و دووپاتی كرده‌وه، كه پشتبه‌ستن به ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسه پیر و خانه‌نشینكراوه‌كان سوودێكی ئه‌وتۆی نییه، من ده‌مه‌وێ جارێكی تر سوپا بنیات بنێمه‌وه و دایبڕێژمه‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بایدنیش گرتوویه‌تییه‌به‌ر به ته‌واوی شكستخواردووه و گه‌مژانه‌یه.
پیته‌ر فیفه‌ر پسپۆری سه‌ربازی له زانكۆی دیوكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسانی پێشووه‌وه كه پشتیوانیان بۆ بایدن ده‌ربڕیووه دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه به دڵنیاییه‌وه ئه‌و ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سوپا و جه‌ماوه‌ریش ده‌بێ و كه‌سانی ئاسایی نین و پێشتر هه‌ندێكیان خۆشه‌ویستی زۆریان له نێو دڵی جه‌ماوه‌ری ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه و ئێسته‌یش خه‌ڵكێكی زۆر ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رییان، بۆیه ئه‌مه تره‌مپ نیگه‌ران كردووه و كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بایدن ده‌كات، تا وه‌ڵامی بداته‌وه.