ده‌سته‌ی كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رچاوه‌كانی تیشكدانه‌وه له عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووپاتی كرده‌وه كه به فه‌رمانی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بڕیاری دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك دراوه، بۆ ده‌ستكردن به دروستكردنی وێستگه‌ی پرۆگرامی ناوكی له عێراق، بۆ ئامانجی توێژینه‌وه و ئاشتی، ئه‌و هه‌نگاوه‌یش دوای ئه‌وه دێ، كه به‌شێك له وڵاتانی جیهان ڕه‌زامه‌ندیان بۆ دروستكردنه‌وه‌ی كوره‌ی ناوكی و وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بۆ لایه‌نی ئاشتی ده‌ربڕیوه.
حوسێن له‌تیف سه‌رۆكی ده‌سته‌كه له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه له كاتی سه‌ردانی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا بۆ به‌غدا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تاوتوێی دووباره وه‌رگه‌خستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی عێراقی كردووه و زۆر گرنگیش به‌و بواره ده‌دات، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا، ئیمانوێل ماكرۆن پشتیوانی بۆ بیرۆكه‌كه ده‌ربڕیوه، كه تایبه‌ت بێ بۆ بواری ئاشتی و به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له ڕێی وزه‌ی ئه‌تۆمه‌وه و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سه‌رۆك وه‌زیران و دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانیان به ده‌سته‌كه‌یان كردووه كه لیژنه‌یه‌ك پێك بهێنن، بۆ ده‌ستكردن به دروستكردنی كوره و وێستگه‌ی ئه‌تۆمی و دیارییكردنی شوێن له عێراق و نه‌خشه‌رێژكردنی وێستگه‌كان و ئاراسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، تا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕێ و دواتریش ده‌ست به دروستكردنی وێستگه‌كان بكرێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی حوسێن له‌تیف گوتی،
عێراق ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ شوێن و پێگه‌ی خۆی له زانستی وزه‌ی ناوكی ناوكی و ئه‌و ئاسته‌ی كه له ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتا هه‌یبوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، بۆ پشتیوانیكردنی پرۆژه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی عێراق له بواری ئه‌تۆم بۆ لایه‌نی ئاشتیخوازی و زانستی و توێژینه‌وه.
فڕه‌نسا پشتیوانی ته‌واوه‌تی وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی عێراق ده‌كات
ڕوونی كرده‌وه، كه دروستكردنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی له عێراق جیا له‌وه‌ی كاره‌بای وڵاتی پێ دابین ده‌كرێت، هاوكات یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ له دروستكردنی چه‌ندان ده‌رمان و له بواری ده‌رمانسازیش ڕۆڵ ده‌گێڕێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی پێ پێش ده‌خرێت، له ڕێی به‌كارخستنی تیشك بۆ گه‌شه‌پێدانی بنه‌تۆ و له‌ناوبردنی زینده‌وه‌ر و به‌روبوومه زینابه‌خشه‌كان بۆ ڕووه‌كه كشتوكاڵییه‌كان، له ڕووی پزیشكییه‌وه‌یش ده‌توانرێ پشكنینی زۆری پێ بكرێ و زیاتر له 20 جۆره ماده‌ی ناوكی له وێستگه‌كانی ئه‌تۆمی كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێ و توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌واممان ده‌بێت و له بواره جیا جیاكانی ئاشتیخوازی سوودی لێ وه‌رده‌گرین.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كۆنتڕۆڵی ماده تیشكده‌ره‌كان له عێراق ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه عێراق پێویستی زۆری به دروستكردنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بۆ بواری توێژینه‌وه و ئاشتی هه‌یه، وێستگه‌كانیش توانای 10 مێگایان ده‌بێت، ده‌توانرێ له‌و ڕێیه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت دروست بكرێ، بۆ پزیشكی ئه‌تۆمی، چونكه له دیوه زانستییه‌كه‌یه‌وه ده‌توانرێ سوودی یه‌كجار زۆر له ئه‌تۆم وه‌ربگیرێت، دروستكردنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیش له عێراق به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه ده‌یخوازین و پێویستمانه، ماوه‌ی پێنج ساڵی تر ده‌خایه‌نێت تا وێستگه‌كان ته‌واو ده‌بن و تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیان له‌سه‌ر ده‌كرێ، له‌سه‌ر ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و ده‌رنه‌چوونی تیشكدانه‌وه‌ی بۆ ژینگه و ده‌ره‌وه.
له ڕووی سه‌رچاوه‌ی مرۆییه‌وه، عێراق شاره‌زا و پسپۆری زۆری له‌و بواره هه‌یه و ئه‌زموونی باشیش هه‌یه و بگره به‌شێك له زاناكانی عێراق له بواری ئه‌تۆمی له چه‌ندان وڵاتی تری دنیا كار ده‌كه‌ن و ڕۆڵی باڵا ده‌گێڕن و چه‌ندان پسپۆری تریان دروست كردووه و له زانكۆكان وانه ده‌ڵێنه‌وه، بۆیه كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆمان له ڕووی كارمه‌ند و پسپۆر و شاره‌زای ناوخۆی نییه.
كازمی فه‌رمانی ده‌ركردووه تا ده‌ست به دروستكردنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بكرێت
حوسێن له‌تیف باسی له‌وه‌یش كرد، كه ئه‌مه تاكه چاره‌سه‌ره بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی وزه‌ی كاره‌با بۆ عێراق و دووركه‌وتنه‌وه له سووتاندنی نه‌وت و گازی سروشتی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كاره‌با، چونكه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه بڕوات، ئه‌وا تا ساڵی 2030 پێویستمان به‌وه ده‌بێ، نیوه‌ی سامانی گاز و نه‌وتی عێراق بسووتێنین بۆ دابینكردنی كاره‌بای ته‌واو بۆ سه‌رجه‌م عێراق، چونكه له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه پێویستی عێراق بۆ كاره‌با له 2030 ده‌گاته 42 گێگاوات، كه ئه‌مه‌یش بڕێكی یه‌كجار زۆره و نیوه‌ی نه‌وت و گاز ده‌بێ بسووتێنین و بیگۆڕین بۆ وزه‌ی كاره‌با، له ڕێی وێستگه‌كانی گاز و سووته‌مه‌نییه‌وه.
له كۆتایی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه دووپاتی كرده‌وه كه پێشتریش ئه‌و مه‌ترسییه‌مان خستووه‌ته‌ڕوو، كه دابینكردنی كاره‌با له ڕێی گاز و نه‌وته‌وه بژاره‌یه‌كی ته‌ندروست و ئابووریش نییه، بۆیه پێشتر له 2009 بیرۆكه‌ی دروستكردنی سێ وێستگه‌ی ئه‌تۆمیمان له عێراق ڕاگه‌یاند، تا كاره‌بای ته‌واوی عێراقی لێ به‌رهه‌م بهێنرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وكات پرۆژه‌كه به ڕژدی وه‌ربگیرایه و كاری له‌سه‌ر بكرایه، له ساڵی 2019 دروستكردنی وێستگه‌كان ته‌واو ده‌بوون و ئێسته عێراق كاره‌بای 24 سه‌عاتی بێ پچڕانی ده‌بوو له‌وپه‌ڕی باكورییه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی باشوور.