هه‌رچه‌نده پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕێككه‌وتنیان له نێواندایه له باره‌ى حكوومه‌ت و كابینه‌ى نۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تا له‌سه‌ر ئاستى په‌رله‌مان به هه‌ماهه‌نگى پرس و پڕۆژه‌كان تێپه‌ڕێندرێن، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى گۆڕان دژى ڕێككه‌وتنه‌كه وه‌ستاونه‌ته‌وه.
قسەمان لەگەڵ پەرلەمانتارەکانی خۆمان کردووە لەسەر ئەو پرسە و له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌داین
به‌مه‌به‌ستى بانگهێشتى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، سێ له په‌رله‌مانتاره‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان واژوویان له‌سه‌ر ئه‌و بانگهێشته كردووه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان ئه‌و دوو حزبه‌یه كه كراوه.
نەسرەدین مەحموود، ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئێمه له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ر كابینه‌ى نۆ ڕێككه‌وتن له نێوانمان هه‌یه و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یش به‌رده‌وامه و كۆتایی نه‌هاتووه و به هه‌ماهه‌نگى كاره‌كان ده‌كه‌ین و كار له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى چاكسازى ده‌كه‌ین.
لە بارەی ئەو سێ پەرلەمانتارەی بزووتنەوەکە کە واژوویان لەسەر یاداشتی بانگهێشتی سەرۆکی حکوومەت بۆ پەرلەمان کردووە، ئەو ئەندامەی جڤات گوتی، قسەمان لەگەڵ پەرلەمانتارەکانی خۆمان کردووە لەسەر ئەو پرسە و له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌داین، ئێسته سەرقاڵی ئەو بابەتەین.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ماوه‌ى ڕابردوو پابه‌ندبوونى خۆى به ڕێككه‌وتنى نێوان خۆیان و پارتى دووپاتكردووه‌ته‌وه و پشتیوانى خۆى بۆ حكوومه‌ت ڕاگه‌یاندووه و به‌رده‌وام باس له كاركردن له یاساى چاكسازى ده‌كه‌ن.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى