وەزارەتی پەروەردە خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی 12ـی ئامادەیی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى ئهیلوول، له ڕاگه‌یاندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی حكوومه‌تى هەرێمی کوردستان خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی 12ـی ئامادەیی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاو كرده‌وه.
بەپێی خشتەکە تاقیکردنەوەکانى خوولى دووه‌مى ته‌واوكارى 12ـی ئامادەیی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سێى ئۆكتۆبه‌ر سه‌عات هه‌شت و 30 خووله‌كى به‌یانى داهاتووه دەست پێ دەکات و تاکو 12ى ئۆكتۆبه‌ر بەردەوامى دەبێت.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه، 43 هه‌زار و 323 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 27 هه‌زار و 698 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، هه‌زار و 572 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.