ڕۆژنامه‌ی "الاخبار"ی لبنانی له ڕاپۆرتێكدا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه فشار و هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر به‌غدا به‌رده‌وامی هه‌یه، له به‌رانبه‌ریشدا خواستی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وڵاته‌كه دووپاتی لێ ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا مه‌رجی داناوه و ئاماده‌یه له به‌رانبه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له ته‌واوی عێراق بكێشێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه له ڕۆژانی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی توندی ئاراسته‌ی عێراق كردووه، له به‌رانبه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران بۆ سه‌ر باڵوێزخانه و بنكه‌كانی سه‌ربازی كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تێدایه و په‌یامه‌كه گه‌یه‌نراوه‌ته به‌رهه‌م ساڵحی سه‌ركۆماری عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، تێیدا تره‌مپ دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا داده‌خات و قورسترین سزا به‌سره عێراق ده‌سه‌پێنێت.
هه‌رچه‌نده له‌و ماوه‌یه هێرشه‌كان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی ڕووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه، به‌ڵام تره‌مپ ئه‌و په‌یامه‌ی به زمانی توند و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ناردووه، هۆیه‌كه‌یشی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراقه‌وه بۆ دوو خاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌میان فشاره زۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناچاركردنی عێراق تا بێته ڕیزی وڵاتانی كه‌نداو و پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه، دووه‌میشیان ده‌یه‌وێ حكوومه‌تی عێراق ناچار بكات كه به توندی ڕووبه‌ڕووی میلیشیاكانی ئێران له عێراق ببێته‌وه و په‌له بكه‌ن له چه‌ككردنی میلیشیاكان و ئه‌و هێزانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق كار ده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، له به‌رانبه‌ر هۆی یه‌كه‌م كه داواكردنه له عێراق تا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه، حكوومه‌تی عێراق ئه‌و خواسته‌ی ئه‌مه‌ریكای ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه تووڕه‌یی و ناڕه‌زایی زۆری هاووڵاتییانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و دۆخی عێراق بۆ چوارگۆشه‌ی سه‌ره‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئاژاوه و توندوتیژی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ییان ده‌رنه‌بڕیوه تا هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه بنێن، له كاتێكدا تره‌مپ خواستی زۆری هه‌یه، له‌میانه‌ی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن و به‌ر له واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند وڵاتێك ناچار بكات، تا پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه و ئه‌مه‌یش وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی مه‌زن له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنێت و ده‌نگی زۆر بهێنێت و جارێكی تر ببێته‌وه سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مه‌ریكا فشاره‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه تا عێراق به ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕازی بكات
سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا نه‌ك ته‌نیا هه‌ر ده‌یه‌وێ پێوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه، به‌ڵكوو ئامانجیه‌تی عێراق ببێت به به‌شێك له گرێبه‌ستی سه‌ده كه سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی كه‌نداو كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئیسرائیلیش له نێو گرێبه‌سته‌كه‌دایه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێز و فره‌وانی ئابووری له ناوچه‌كه دروست بكه‌ن و ببن به هێزێكی گه‌وره له ناوچه‌كه.
چه‌ندان جار دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌یشی دووپات كردووه‌ته‌وه، كه كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌خۆڕایی نابێ و چاوی له‌وه‌یه ده‌سكه‌وتی گه‌وره له به‌رانبه‌ر كشانه‌وه له عێراق به‌ده‌ست بهێنێت، بێگومان چوونی عێراق بۆ ڕیزی وڵاتانی كه‌نداو و ناو هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به ته‌واوی ئه‌و ئامانج و خواسته‌یه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق ده‌یه‌وێ ده‌ستی بكه‌وێت.
عێراق داواكه‌ی تا ئێسته ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و خۆی یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه
واشنتن ئێسته دوو بژارده‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م به‌غدا، یان ئه‌وه‌تا بچنه ڕیزی وڵاتانی كه‌نداوه‌وه، یانیش شمشێری سه‌پاندنی سزاكانین ئاماده كردووه، به تایبه‌ت له‌سه‌ر بانكی ناوه‌ندی عێراق، به‌دڵنیاییه‌وه‌یش عێراق له‌و دۆخه ئابوورییه‌ی ئێسته تێیدا به‌رگه‌ی هیچ سزایه‌ك ناگرێ و تووشی گه‌وره‌ترین كێشه و كاره‌ساتی ئابووری ده‌بێ و به ته‌واوی له هه‌ره‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یش دا، واشنتن له‌سه‌رخۆ هه‌نگاو ده‌نێ و نایه‌وێ به خێرایی دۆخه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه و له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ته‌واوی توانای دیپلۆماسی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ، تا سه‌ركرده‌كانی عێراق بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه ڕازی بكات، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا به‌ڵێنی زۆر گه‌وره‌ی به عێراق داوه، به تایبه‌ت له ڕووی وه‌به‌رهێنان و ئابوورییه‌وه، كه به ته‌واوی عێراق ده‌بووژێنێته‌وه.
تا ئێسته عێراق ته‌نیا پێوه‌سته به به‌رده‌وامبوون له دایه‌لۆگی ستراتیجی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هیچ بڕیار و هه‌نگاوێكی به‌و ئاراسته‌یه نه‌هاوێشتووه كه ئه‌مه‌ریكا خواستی له‌سه‌ره، به‌ڵكوو به بێلایه‌نی خۆی هێشتووه‌ته‌وه و نایه‌وێ خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه، تا دۆخی ناوچه‌كه‌ی زیاتر بۆ ڕوون ببێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا بۆچوونی جیاواز له ناوخۆی عێراق هه‌یه و ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌م چه‌شنه و خۆ یه‌كلاكردنه‌وه له عێراق كارێكی ئاسان و ئاسایی نابێت.