"وشه" ئاماری 24 سه‌عاتی ڕابردووی تایبه‌ت به تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا بڵاو ده‌كاته‌وه.
له 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 564 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ی ئهیلوول، به‌گوێره‌ی ئاماری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تێكڕای تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا سه‌عات 10ی به‌یانى له سه‌رانسه‌ری دنیادا، گه‌یشتووه‌ته 32 ملیۆن و 769 هه‌زار و 408 كه‌س، هه‌روه‌ها 993 هه‌زار و 542 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه، حه‌وت ملیۆن و 597 هه‌زار و 344 هاووڵاتییش له ژێر چاودێریی وردی پزیشیكدان. هاوکات 24 ملیۆن و 178 هه‌زار و 522 تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ئه‌مڕۆ له دنیادا 16 هه‌زار و 309 هاووڵاتیی دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان ده‌ركه‌تووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، له 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 564 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی خشته‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایان هه‌یه، به ڕێزبه‌ندى بریتین: له: ئه‌مه‌ریكا، هیندستان، به‌رازیل، ڕووسیا، كۆڵۆمبیا، پیرۆ، ئیسپانیا، مه‌كسیك، ئه‌رجه‌نتین، باشووری ئه‌فریقا، فڕه‌نسا، چیلی، ئێران، به‌ریتانیا، به‌نگلادیش، عێراق، سعوودیه، توركیا، پاكستان، ئیتاڵیا، فلیپین، ئه‌ڵمانیا، ئه‌نده‌نۆسیا، ئیسرائیل، ئۆكرانیا، كه‌نه‌دا، بۆلیڤیا، ئیكوادۆر، قه‌ته‌ر، ڕۆمانیا، مه‌غریب، به‌لجیكا، دۆمه‌نیكا، په‌نه‌ما، كازاخستان، هۆڵه‌ندا، میسر، كوێت، عه‌مان، سوید، ئیمارات، گواتیمالا، چین، پۆڵه‌ندا، ژاپۆن، بیلاڕووسیا..هتد.
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه، 44 هه‌زار و 695 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 28 هه‌زار و 674 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، هه‌زار و 617 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.
تا ئه‌مڕۆ كۆی ئاماری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراقیش گه‌یشتووه‌ته 341.699 حاڵه‌ت و چاكبوونه‌وه‌یش له ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 273.266 حاڵه‌ته و مردنیش گه‌یشتووه‌ته هه‌شت هه‌زار و 867 حاڵه‌ت.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2019 له شاری ووهانی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بازاڕی هوانانه له شاری ووهان كه بازاڕێكی تایبه‌ته به‌خواردنی ئاژه‌ڵان و خواردنه‌وه ده‌ریاییه‌كان. به‌شێك له زانایان پێیان وایه ئه‌م ڤایرۆسه له شه‌مشه‌مه‌كوێره و ماری جۆری كرایت سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌م ڤایرۆسه له ئاژه‌ڵ و مرۆڤیش‌دا بوونی هه‌یه، له ئاژه‌ڵه‌وه بۆمرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له مرۆڤیشه‌وه بۆ مرۆڤ. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به په‌تایه‌كی جیهانی دایناوه.