گۆڕی عەتا چاوشین هەڵدرایەوە

:: AM:10:33:26/09/2020 ‌
لەسەر داوای كەسوكاری گۆڕی عەتا چاوشین بۆ زێدی خۆی دەگوازرێتەوە و دوو ڕۆژی ڕابردوو گۆڕەكەی هەڵدراوەتەوە و تەرمەكەی بۆ قەرەداغ براوە.

ئەمڕۆ شەموو 26ـی ئەیلوول، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" دوو ڕۆژی ڕابردوو گۆڕێ‌ عەتا چاوشین هونەرمەندی كۆچكردوو لە گۆڕستانی تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانی هەڵدراوەتەوە و لەسەر داوای كەسوكاری بۆ زێدی خۆی گواستراوەتەوە.

ئێستە گۆڕەكەی براوەتەوە زێدی خۆی لە قەرەداغ ناشتویانە 
گواستنەوەی گۆڕەكە لەسەر هەوڵێكی زۆری كەسوكاریان بووە و ئێستە گۆڕەكەی براوەتەوە زێدی خۆی لە قەرەداغ ناشتویانە.

لە ڕۆژی 22ـی حوزەیران، هونەرمەند عەتا چاوشین لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی دوای تێكچوونی باری تەندروستی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

عەتا چاوشین لەدایكبووی شاری سلێمانییە، ماوەیەك لە رۆژهەڵاتی كوردستان ژیاوە و ماڵی لە سەقز بووە. جگە لە بەستە و مەقام، بەندبێژێكی دیار بوو و لەگەڵ گۆرانیبێژ و بەندبێژ میدیا حوسێن هاوڕێیەتییەكی نزیكیان هەیە. لەگەڵ ژەنیاری شمشاڵ قالەمەڕە دانیشتنیان هەیە و بۆ یادگاری گۆرانی و موزیكیان تۆمار كردووە.



وشە - رامیار جەواد