محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی "وشه" باس له ڕێفراندۆم و یاسای چاكسازی و پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كات و دەڵێ، ریفراندۆم ئەوکات سەرکەوت کە دوژمنانی کوردی پێی تەنگاو بوون.
ڕیفراندۆم وه‌ڵامێك بوو بۆ هه‌موو دنیا
* ڕێفراندۆم سه‌ركه‌تن بو بۆ گه‌لی كورد یان شكست؟
ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و كاته سه‌ركه‌وت، زیاترله 93% ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی به‌ده‌ست هێنا، ڕێفراندۆم ئه‌و كاته سه‌ركه‌وت داگیركه‌ران و ناحه‌زانی میلهتهكهمانی تووشی ته‌نگه‌تاوبوون كرد، ئه‌و كاته ڕێفراندۆم سه‌ركه‌وت، وڵاته به‌ناو دیموكراسییه‌كان ته‌نگه نه‌فه‌س بوون پێی، سه‌ركه‌وتنی ڕێفراندۆم سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو له مێژووی گه‌له‌كه‌مان له دوور و نزیكدا، جارێكی تر پێویستمان به ئه‌نجامدانه‌وه‌ی ڕێفراندۆم نییه، ڕێفراندۆم سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا و له ئه‌رشیفی هه‌موو دنیادا ئێسته هه‌یه و تۆمار کراوە کە ئه‌و ڕۆژه كورد ده‌نگی به سه‌ربه‌خۆیی داوه.
* هه‌ركات ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕا بگه‌یه‌ندرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێفراندۆم ده‌بێت؟
هه‌موو تاكێكی كوردستان ڕه‌نگه پێویستی به‌وه نه‌كردبێت لێی بپرسی تۆ ده‌وڵه‌تی كوردیت ده‌وێت یان ناته‌وێت، من پێم وایه هه‌موو كه‌سێك ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌وێت نه‌وه‌ك ژێرده‌سته‌یی، به‌ڵام ڕێفراندۆم وه‌ڵامێك بوو بۆ دوژمنان و ناحه‌زان، ڕێفراندۆم وه‌ڵامێك بوو بۆ هه‌موو دنیا و كورد هه‌ركات بۆی بكرێت سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی ده‌وێت له وڵاته‌كه‌ی خۆی.
ڕێفراندۆم بكرایه و نه‌كرایه عێراق په‌لاماری كه‌ركووك و ناوچە کوردستانییەکانی دەدا
* داگیركردنی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان هۆكاره‌كه‌ی ڕێفراندۆم بووه یان ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر؟
نه‌خێر پێوه‌ندی به ڕێفراندۆمه‌وه نه‌بوو، حكوومه‌تی عێراق پێشتریش هه‌وڵی ده‌دا، ئێمه هه‌وڵماندا گرتنه‌وه‌ی حه‌ویجه بكه‌وێته پێش گرتنه‌وه‌ی مووسڵ، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی عێراق، ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپای به‌گیر هێنابوو ده‌بێت مووسڵ پێش حه‌ویجه بگرنه‌وه، ئه‌وه‌بوو هاتن و ته‌كلیفیان له كاك مه‌سعوود و لیژنه‌ی ڕێفراندۆم كرد هه‌وڵبده‌ن مووسڵ پێش حه‌ویجه بگیرێته‌وه، پیلانەکەشیان بۆ ئه‌وه‌بوو ئه‌وهێزانه‌ی كۆیان كردووه‌ته‌وه بیهێنن بۆ سه‌ر كه‌ركووك، ئێمه ئه‌و نیه‌ته‌مان لا ئاشكرابوو، واته ئه‌گه‌ر ڕێفراندۆم بكرایه و نه‌كرایه، لایه‌نی عێراقی په‌لاماری كه‌ركووك و خانه‌قین و خورماتوو و داقوق و دوبز و مه‌خموور و شنگال و عه‌ینزاله و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌یان ده‌دا.
* لە ناوخۆی کوردستان هەندێک کەس پێیان وایە ئەنجامدانی ڕێفراندۆم هه‌ڵه بوو، ئایا ڕێفراندۆم هه‌ڵه بوو؟
له مێژووی دوور و نزیكدا ته‌نیا شتێك كورد كردبێتی و بایەخی دابێتە پرسی نه‌ته‌وەیی و نیشتیمانی، ته‌نیا ڕێفراندۆم بووه.
* بۆچوونت له‌سه‌ر كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چییه سه‌رباری قه‌یرانی دارایی و كۆرۆنا؟
كابینه‌ی نوێ ڕۆشتووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئاریشه و گیروگرفت له‌وانه 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره شوێنه‌واری شه‌ڕی داعش، بڕینی مووچه و بودجه له عێراقه‌وه، هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سفر بوونه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ به‌تایبه‌تی نه‌وت، كابینه‌ی نوێ هاتووه‌ته سه‌ر شوێنه‌وارێكی وا وێران ڕه‌نگه ئاسان نه‌بێت بڵێی چی كردووه له‌م كاته‌دا و ئه‌مانه کۆمەڵێک كۆسب بوون له‌به‌رده‌میان.
لەم دواییە حکوومەت لەڕووی دیپلۆماسییەوە پەرەی بە پێوەندییەکانی داوە
حکوومەت له‌م دواییه هه‌وڵی داوه له بواری دیپلۆماسی پێوه‌ندییه‌كان په‌ره پێ بدات و چه‌ندین پڕۆژه‌شی به ئه‌نجام گه‌یاندووه، وه‌ك پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی کە ئێستە خراوه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، چه‌ندین پڕۆژه‌ی كاره‌با، بۆنموونه وێستگه‌ی كاره‌بای خه‌بات و چه‌ندین پڕۆژه‌ی تر، پێم وایه ئه‌وانه هه‌نگاوی باشن، به‌ڵام پێویستی به ڕێكخستن هه‌یه. گوێم لێیه دەگوترێ له مانگی 8 مووچه‌ی مانی سێ دراوە،ده‌بێت ڕاوێژكاره‌كان و شاره‌زایانی حكوومه‌ت ڕێكی بخه‌نه‌وه، حكوومه‌ت تا مانگی شەشی ئه‌مساڵ مووچه‌ی داوه، بۆ درێژی ده‌كه‌نه‌وه بۆ كاتی شه‌ڕی داعش؟ ئه‌و مووچانه‌ی ساڵانی ڕابردوو بخرایه‌ته بوواری پاشه‌كه‌وته‌وه ده‌بوو حكوومه‌ت لهكوێوهدامهزراوه له‌وێوه مووچه‌ی خۆی مانگانه بدایه.
دەبێ داهاته‌كانی كوردستان ڕێكبخرێته‌وه و كۆ بكرێته‌وه و بچێته‌وه ده‌ستی حكوومه‌ت، حكوومه‌ت به‌و پارهیری له‌به‌رده‌ستییه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی بكات، به‌ڕاستی من پێم ناخۆشه له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین، تاكو پاره له به‌غداوه نه‌یه ئێمه هیچ ناكه‌ین.
* ڕاتان له‌سه‌ر یاسای چاكسازی چییە کە حكوومه‌ت ده‌ستی كردووه بە جێبەجێکردنی؟
چاكسازی ئاسان نییه، چوونكه چاكسازی بۆ ئه‌وه‌یه شته غه‌یره یاساییه‌كان ته‌سفیه بكرێت له كوردستان، پێشتر حزبی ده‌سه‌ڵات پاره‌یان هه‌بووه، خه‌ڵكێكی زۆریان دامه‌زراندووه و مووچه‌یان بۆ بڕیونه‌ته‌وه بۆ ئەوەی ده‌نگیان بۆ بده‌ن، نموونه كه‌سانێك كراون به عه‌مید، سی ساڵی تر ته‌مه‌نی ناگاتە ئه‌وه‌ی پلهیەکی ئاوا وەربگرێت، خانه‌نشینی نایاسایی و له ته‌سفیه‌كردنی ئه‌مه‌دا هه‌ندێك حزبه‌كان ڕازی نابن و ده‌نگه‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه، ده‌توانن میکانیزمێکی تری بۆ بدۆزنه‌وه کە حه‌لی وه‌سه‌ت بێت، له نێوان ده‌ركردنی یه‌كجاری و مووچه‌ی ئێستای بۆ نموونه خه‌ڵكانێك كراون به شه‌هید له شه‌ڕی عێراق و ئێران یان له به‌ره‌ی حكوومه‌تی عێراق بووه پێشمه‌رگه كوشتوویه‌تی، ئه‌و شه‌هیدانه بكرێن به هاوڵاتی ومووچهكانیان كه‌م بكرێته‌وه و ڕێك بخرێته‌وه، ئه‌وه باشترە تاكو دووسه‌د هه‌زاركه‌س به‌جارێك ده‌ربكات.
گوڵه‌خانه/ عه‌زیز هه‌ورامی