33 کەسی تر لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا مردن

:: PM:12:05:26/09/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 سەعاتی ڕابردووی تووشبووانی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە، 520 کەس لەو ماوەیەدا تووشی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ شەموو 26ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوی 24 سەعاتیی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای بڵاو کردەوە،  بەپێی ئامارەکە 520 کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون، 109 لە هەولێر، 95 لە سلێمانی، 21 لە گەرمیان، 271 لە دهۆک و 24 کەسیش لە هەڵەبجە بوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس کراوە، لە ماوەی ئەو 33 سەعاتەی ڕابردوودا هیچ کەسێک کەرەنتین نەکراوە، بەڵام 23 کەسی تر بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە.

چوار هەزار و 253 پشکنینی نوێ لە هەولێر، سلێمانی، گەرمیان، دهۆک و هەڵەبجە کراون، 281 هاووڵاتیش چاک بوونەتەوە، لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تا ئەمڕۆ، 45 هەزار و 215 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هەزار و 650 کەسیش پێی مردوون، هەروەها 21 هەزار و 871 کەسیش لە بنکە جیاوازەکانی چاودێریی تووشبووان کەرەنتین کراون.


وشە - ڕێناس شابان