به‌یانى ئه‌مڕۆ دكتۆر فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
عێراق به سه‌ردانێكى دوو ڕۆژى گه‌یشته تارانى پایته‌ختى ئێران و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌شێك له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ى گرنگ ئه‌نجام بدات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ى ئهیلوول، ئاژانسی هەواڵی "مێهر"ی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، به‌یانی ئه‌مڕۆ دكتۆر فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌سه‌ردانێكی دوو ڕۆژه گه‌یشتووه‌ته تاران".
ڕوونكراوه‌ته‌وه، له‌و سه‌ردانه‌دا بڕیاره دكتۆر فوئاد حسێن له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێرانی كۆ ببێته‌وه بۆ تاوتوێكردنی ڕێکارەكانی فراوانكردنی پێوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی هه‌ردوو وڵات.
دووپات کراوەتەوە، بڕیاره له سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیرى ده‌ره‌وى عێراق ڕاوێژ له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێران بكات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی پێشوو بۆ تاران ئه‌نجامیدابوو.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ڕۆژى 18ى ئه‌یلوولى ڕابردوو دكتۆر فوئاد حوسێن له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له برۆكسلی پایته‌ختی بەلجیکا گوتی، پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق بۆ دژایه‌تی هیچ لایه‌ك نییه و دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه، به‌غدا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره و تاران هه‌یه، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و دوو وڵاته له كاروباری ناوخۆی عێراقدا.