له دوای خیانه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 كه لاهوور جه‌نگی نه‌خشه‌ی داڕشت و به هاوكاری برا و چه‌ند كه‌سێكی تری ناو یه‌كێتی جێبه‌جێی كرد، پاره‌یه‌كی زۆری له‌لایه‌ن به‌غداوه پێ درا، هه‌روه‌ك كرا به‌شه‌ریكی حه‌شدی شه‌عبی له‌و نه‌وته‌ی كه له كه‌ركووكه‌وه ده‌دزرا.
لاهوور جه‌نگی و براكانی كه به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر تێكدانی دۆخی كوردستان ده‌كه‌ن له ماوه‌ی ڕابردوو ده‌ستیان به چه‌ندان كاری قاچاغچییه‌تی و دروستكردنی كۆمپانیای وه‌همی له مه‌رزه‌كان كردووه ته‌نانه‌ت زۆرترین قاچاغچییه‌تی له مه‌رزه‌كانی سلێمانی لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
دوای خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، نه‌وت له كێگه نه‌وتییه‌كانی خه‌بازه و بابه‌گوڕگوڕ به به‌رده‌وامی ده‌رده‌هێنرێ، چه‌ند گرووپێكی ناو میلیشیاكانی حه‌شد و گرووپه خیانه‌تكاره‌كه، به هاوبه‌شی ڕه‌وانه‌ی ئێرانی ده‌كه‌ن و داهاته‌كه‌یشی به‌شی زۆری ده‌خه‌نه گیرفانی خۆیانه‌وه و به‌شێكیشی بۆ به‌غدا ده‌چێ، به‌ڵام یه‌ك دیناری بۆ كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان خه‌رج نه‌كرا.
به‌شێكی سه‌ره‌كی پیلانی لاهوور بۆ راده‌ستكردنی كه‌ركووك به ده‌ستهێنانی داهاتی دزینی نه‌وتی كه‌ركووك بووه
له دوای ئه‌وه‌وه كه ده‌ركه‌وت نه‌وتی كه‌ركووك ده‌دزرێ، ئه‌وه ئاشكرا بوو كه به‌شێكی سه‌ره‌كی پیلانی لاهوور بۆ راده‌ستكردنی كه‌ركووك به ده‌ستهێنانی داهاتی دزینی نه‌وتی كه‌ركووك بووه.
له دوای ئه‌وكاته‌وه ئه‌وه وه‌ك داهاتێكی سه‌ره‌كی لاهوور مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرد، تا ئه‌و كاته‌ی له كۆنگره‌دا ده‌ستی به‌سه‌ر هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گرت و خه‌باتگێڕه‌كانی له‌ناو ئه‌و حزبه فه‌رامۆش كرد. لێره‌وه كوڕانی جه‌نگی به ته‌واوی بۆ داگیركردنی چه‌ندان پشكی تر له سلێمانی ده‌ستكراوه بوو.
"وشه" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه زانیویه‌تی، لاهوور و ئاراس له دوای كۆنگره‌وه كه‌وتنه دروستكردنی ده‌یان كۆمپانیای پاسه‌وانی و سه‌رجه‌میان ڕه‌وانه‌ی مه‌رزه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان كرد، سه‌رباری ئه‌وانه چه‌ندان كۆمپانیای گواستنه‌وه و وه‌رگرتنی سه‌رانه‌یشیان له شۆفێران ده‌ست پێ كرد.
سلێمانیان به ته‌واوی له ڕووی دۆشینی داهاته‌كه‌ی خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان
سلێمانیان به ته‌واوی له ڕووی دۆشینی داهاته‌كه‌ی خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، ئێسته دوای ئه‌و هه‌موو قاچاغچییه‌ته‌ی له سنووره‌كانه‌وه ده‌كه‌ین پلاماری دار و به‌ردی شاره‌كه‌یشیان داوه.
ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو لاهوور به‌هۆی قاچاغچییه‌تییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران خه‌ڵكی سلێمانی گیرۆده‌ی ده‌ستی كۆرۆنا كرد، كاری قاچاغی مه‌رزه‌كان به‌رده‌وام بوو ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌ی خه‌ڵك له دڵڕاوكێیه‌كی زۆری كۆرۆنا بوون ئه‌و له قاچاغچییه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران و به‌غدا و كه‌ركووك به‌رده‌وام بوو.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ته‌نیا به‌شێك له كاری قاغچییه‌تییه‌كانی لاهوور ده‌خرێته ڕوو، به‌جۆرێكی تر ئه‌گه‌ر خیانه‌ت و راده‌ستكردنه‌وه‌ی زیندانیانی سیاسی له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر هه‌ڵبدرێته‌وه ئه‌وه ده‌یان دۆسییه‌ی تری له‌سه‌ره.
له هه‌نگاوێكی تردا و له‌ماوه‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی لاهووردا ده‌ستی به هاورده‌كردنی به‌روبوومی كشتوكاڵی كردووه، ئه‌وه‌یش سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه و جووتیاری كورد زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. ئێسته په‌تاته و هێلكه و دونگ و جگه‌ره و ده‌یان شتی تر به بڕیاری لاهوور له مه‌رزه‌كانی سلێمانییه‌وه ده‌هێنرێته ناوخۆی كوردستان.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ "وشه"ی روونكردنه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و ماده قاغاخانه‌ی له مه‌رزه‌كانه‌وه ده‌هێرێنه‌وه سلێمانی له‌لایه‌ن لاهوور جه‌نگییه‌وه‌یه ده‌كرێن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه پێی باش نه‌بوو ناوی بڵاو بكرێته‌وه دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه كاری قاچاغ له مه‌رزه‌كانی سلێمانی تا ئێسته به‌رده‌وامه و كه‌س نه‌یتوانیوه به‌ری پێ بگرێ.
به پیلانی لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی دارسنه‌وبه‌ره‌كانی نێوان سلێمانی و تاسلوجه ده‌سووتێنرێ
ئێسته لاهوور جه‌نگی له دزینی نه‌وتی كه‌ركووك و هه‌موو ئه‌و كاره نایاساییانه‌ی له ماوه‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیشدا كردوویه‌تی په‌لاماری ئه‌وه ده‌دات سنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانی بسووتێنێ و باڵه‌خانه مێژووییه‌كانی سلێمانی بفرۆشێ.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" ده‌ركه‌وتووه كه به پیلانی لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی دارسنه‌وبه‌ره‌كانی نێوان سلێمانی و تاسلوجه ده‌سووتێنرێ و له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانییه‌وه، ده‌كرێ به شوێنی بازرگانی كه سه‌ر به‌یه‌كێك له كۆمپانیاكانی لاهوور جه‌نگییه.
سه‌رباری ئه‌وه‌یش ئێسته له هه‌وڵدان بۆ فرۆشتنی كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی كه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان په‌رله‌مانتاری پێشووی یه‌كێتی ئاشكرای كرد به نهێنی واژوو بۆ فرۆشتنی كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی كراوه و ده‌فرۆشرێ.
لاهوور له هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه ده‌یكات سه‌رباری ئه‌وه‌ی داهاتێكی زۆر بۆ خۆی كۆ ده‌كاته‌وه له‌هه‌مانكاتدا ده‌یه‌وێ له‌ناو خه‌ڵكی سلێمانی باڵا ده‌ستی خۆی پێشان بدات، به‌ڵام بیری چووه كه هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له ئه‌نجامی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره و له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك خۆی به‌رێوه ده‌بات.