دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر هێرش ده‌كرێته سه‌ر ماڵی كه‌سێك و ده‌كوژرێ.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بۆ "وشه" گوتی، له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی شه‌وی ڕابردووی هه‌ولێر چوار كه‌س گیراون كه تۆمه‌تباری ڕووداوه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه گوتی، له دوای ڕووداوه‌كه‌وه به فه‌رمانی عه‌مید دلێر نه‌جار به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر گه‌ڕان و پشكنین ده‌ستی پێ كردووه و له ئه‌نجامدا هه‌ر چوار كه‌سه‌كه گیراون.
سەرچاوەكە دووپات لەوە دەكاتەوە كە هێشتا لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن، بۆیە تا ئێستە ڕوون نەبووەتەوە كە ئەو تاوانە بەهۆی كۆترێك بووە یا شتێكی تر.
به‌یانی ئه‌مڕۆ په‌یامنێری "وشه" له هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، بیانوو بۆ كوشتنی كه‌سێك و برینداری دوو كه‌س له ڕووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر ته‌نیا ئه‌وه بووه كه كۆترێك هه‌بووه له‌سه‌ربانی ماڵه‌كه.
ڕووداوه‌كه سه‌عات 12ی شه‌وی ڕابردوو ڕووی داوه و له‌ناو ماڵهكهیشدا گوله ته‌قێنراوه.
هاوكات بڕیارە لەچەند سەعاتی داهاتوو پۆلیس لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی وردەكاری تاوانەكە بخاتە ڕوو.
هه‌ولێر/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی