پاش خنكانی گه‌نجێكی گه‌رمیان، كه به‌رپرسی رێكخراوێكی قوتابیان بوو، كورت فیلمی "حه‌سره‌ت"، بۆ رۆحی ئه‌و گه‌نجه به‌رهه‌م هێنرا، ئه‌و كورته فیلمه له سیناریۆ و ده‌رهێنانی عومه‌ر عه‌بدوڵایه، كه ئه‌مساڵ كه‌وته به‌ر شاڵاوی په‌لاماری پیاوانی ئاینی.
هونه‌مه‌ند عومه‌ر عه‌بدوڵا، سیناریست و ده‌رهێنه‌ری كورته فیلمی "حه‌سره‌ت"، به "وشه"ی راگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی شه‌ش مانگ پێش ئێسته له شانۆگهرییهكدا كه‌وتینه به‌ر په‌لامار و هێرشێكی فراوان، ده‌ستم كردووه‌ته‌وه به‌كاری هونه‌ری.
زیاتر گوتی، له تاو حه‌سره‌تی باوكانی گه‌رمیانه‌وه، كه رۆڵه‌كانیان له رووباری سیروان ده‌خنكێن، رۆڵی باوكێكم بینووه كه له چ دۆخێكدایه له‌كاتی خنكانی رۆڵه‌كه‌ی و چۆن رۆژانه ده‌چێته سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی.
عه‌بدوڵا ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، من رۆڵی هه‌موو باوكێكم بینیوه كه به‌رده‌وام رووباری سیروان كۆتای به ژیانیان هێناوه، به‌ڵام له كورته فیلمه‌كه‌دا گه‌نجێكی خنكاوم كردووته نموونه بۆ گه‌نجانی خنكاوی تر و باوكانی جگه‌ر سووتاوی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و كورته فیلمه له تێكستی سه‌روه‌ت محه‌مه‌د و له سیناریۆ و ده‌رهێنانی عومه‌ر عه‌بدوڵایه، له‌لایه‌ن ئازاد عوسمان مۆنتاجی ده‌نگ و هێرش عه‌بدوڵا مۆنتاجی ڤیدیۆی بۆ كراوه.
روونی كرده‌وه، له‌و كورته فیلمه‌دا ده‌قی شیعری خراوه‌ته سه‌ر وێنه‌ی كۆچكردوو، به ده‌نگی هه‌ریه‌ك له سارا مه‌جید و سه‌روه‌ت محه‌مه‌د، كه تێیدا سیناریستی كورته فیلمه‌كه له رووباری سیروانه‌وه ده‌چێته سه‌ر گۆڕی كۆچكردوو.
شایه‌نی باسه كورته فیلمه‌كه له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان وێنه‌ی گیراوه و گوزارشت له بێ ره‌حمی رووباری سیروان ده‌كات له كێشانی رۆحی گه‌نجانی گه‌رمیان و ئه‌و گه‌نجه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی