دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌م 16ی ته‌مووزی ڕابردوو ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵات شكێنرا، جارێكی تر ئاڵۆزییه‌كان له نێوان ئه‌و دوو وڵاته ده‌ستی پێ كرده‌وه، ئه‌مڕۆیش ئه‌رمینیا هەلیكۆپتهرێكى ئازه‌ربایجانى خسته خواره‌وه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌بێ هیچ هۆكارێك هێزه‌كانی
ئه‌رمینیا ته‌قه‌یان له یهكەیەكى نیشته‌جێبووى هاووڵاتییان كرد له‌سه‌ر سنوور ئازه‌ربایجان، سوپای ئازه‌ربایجان بە توندی ده‌ستی به هێرشی پێچه‌وانه كرد و وه‌ڵامى ئه‌رمینیای دایەوە.
ئه‌رمینیا هەلیكۆپتهرێكى ئازه‌ربایجانى خسته خواره‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ى ئهیلوول، له ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان ڕای گه‌یاندووه، "فه‌رمانده‌یی سوپای ئازه‌ربایجان به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان، بڕیاری دا كه له سه‌رجه‌م هێڵه‌کانی سنوور هێرشی پێچه‌وانه ده‌ست پێ بكات بۆسه‌ر ئه‌رمینیا".
ڕوونكراوه‌ته‌وه، "یه‌كه‌كانی تانك و مووشه‌ك و تۆپهاوێژ به پشتیوانی فڕۆكه‌كان تا ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز و دامه‌زراوه و ئامێری سه‌ربازیی ئه‌رمینیای له‌سەر هێڵی سنوور و قووڵایی به‌رگریدا ده‌ستنیشان كردووه و ده‌یانكه‌نه ئامانج".
ئاشكراى كراوه، "سووپاى ئازه‌ربایجان له ناوچه جیاكانی هێڵی سنووردا توانیوویه‌تى 12 مووشه‌كی فڕۆكهشكێن تێك بشكێنێت". ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هەلیكۆپته‌رێكی جه‌نگی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئازه‌ربایجان له‌لایه‌ن سوپای ئه‌رمینیاوه له ناوچه‌ی ته‌رته‌ر خراوه‌ته خواره‌وه و تیمی فڕۆكه‌وانی هەلیكۆپته‌ره‌كه زیندوون.
قەرەباغ کۆمارێکی باشووری قەوقازە و لەلایەن هیچ وڵاتێکەوە ددانی پێدا نەنراوە و زۆرینەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە ئەرمەنین و هەردوو وڵاتی ئەرمینیا و ئازەربایجانیش قەرەباغ بە بەشێک لە خاکی خۆیان هەژماری دەکەن و به‌رده‌وام ئاڵۆزییه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌یه.
ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌رمینیا سه‌رووی سێ ملیۆن كه‌سه و له‌و ژماره‌یه سه‌رووی 97%یان ئه‌رمه‌ن و نزیكه‌ی 2%یان كوردی ئێزیدین و ڕووس و نه‌ته‌وه‌كانی تریش كه‌متر 1%ی دانیشتووانن.
ئازه‌ربایجان سه‌رووی 10 ملیۆن كه‌سه. 82% له دانیشتووانی ئازه‌ری و سه‌رووی 5%یان ئه‌رمه‌نن و له نه‌ته‌وه‌كانی تری تاتار، تورك، له‌زگی، ڕووس، گورجی، ئوكراینی و تالشی به رێژه‌ی جیاواز له‌م وڵاته هه‌ن.