له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ "وشه" كاروان ڕه‌زا شاره‌زای میكانیكی راى ده‌گه‌یه‌نێت، شۆفێری كورد زیاتر په‌ناده‌به‌نه به‌ر كڕینی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی و كۆرییای باشوور یه‌كێكیش له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی بوونی وه‌ستا و فیته‌ری زۆر و گونجاوی نرخ ده‌گڕێته‌وه.
- چ جۆره ئۆتۆمبێلێك له كوردستان ڕه‌واجی زۆره یان چ جۆره كۆمپانیایه‌ك ئۆتۆمبێلی له كوردستان ده‌فرۆشرێت؟
زۆرترینی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له كوردستان خواستى هه‌یه به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته و كه‌شوهه‌وای جۆراوجۆره‌وه له ناوچه‌كه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی زۆرترین فرۆشی ئۆتۆمبێلیان هه‌یه كۆمپانیاكانی، ''فۆرد، كیا، هیۆندای، تۆیۆتا و نیسان''ن به تایبه‌ت، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تریش هه‌ن ئۆتۆمبێلیان ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام ئه‌مانه خواستى زۆریان له‌سه‌ره.
- بۆچی خواست له‌سه‌ر ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله زۆره؟
هۆكاری سه‌ره‌كی زۆر خواست له‌سه‌ر بوونی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه لاینی ئیكۆنۆمی ده‌ست كه‌وتنی پارچه‌ی یه‌ده‌گ و بوونی وه‌ستا و فیته‌ری زۆریانه.
- له‌ڕووی نرخه‌وه چۆنن؟ گونجاون یان گرانن؟
ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه له رووی نرخه‌وه به‌راورد به كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ئه‌ڵمانییه‌كان زۆر گونجاون، بۆیه خه‌ڵكی زیاتر ڕوو ده‌كه‌نه كڕینی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه.
- پارچه‌ی یه‌ده‌گیان ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ ئه‌ی له‌ڕووی نرخه‌وه ئه‌و پارچانه چۆنن؟
وه‌ك گوتم خواست له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه زیاتره كه پارچه‌ی یه‌ده‌كی به ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌هۆی بازاڕی ئازاده‌وه نه‌بوونی هیچ چاودێرییه‌ك تا ڕادیكی باش نرخی یه‌ده‌گی ئۆڕجیناڵشیان گونجاوه.
- ئایا بوونی زۆری وه‌ستا و فیته‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و خواسته هه‌یه؟
به‌ڵێ به‌دڵنیایه‌وه به‌هۆی زۆری ئه‌م ئۆتۆمبێلانه وه‌ستا و شاره‌زای زیاتریانی هه‌یه به‌راورد به ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانی و ئه‌مه‌ریكی.
- ئه‌ی كوالێتی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی دێنه كوردستان چۆنن؟
به‌هۆی نه‌بوونی كوالێتی كۆنتڕۆڵی خاڵه سنووریه‌كان هاتنی به لێشاوی زۆر گویێ به كوالێتی نادرێت، به‌ڵێ به‌ڕادیه‌كی به‌رچاو كوالێتی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی هه‌نارده‌ی عێراق و كوردستان ده‌كرێن خراپن، زۆرێك له ئۆتۆمبێلانه‌ی كوردستان له‌ڕووی سه‌لامه‌تی گیانی شۆفێر و سه‌رنشینه‌كانیان زۆر بایه‌خیان پێ نه‌دراوه و زۆرێكیان چه‌ندان خاڵی گرینگی سه‌لامه‌تیان تێدا نییه.
- زۆربه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی دێنه كوردستان ئێرباگیان ته‌قیوه ئایا كورد گوێ به سه‌لامه‌تی نادات یان خراپ نییه ته‌قینی ئه‌و ئێرباگه؟
كورد زۆرێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئۆتۆمبێل به زیاده خه‌رجكردنی سامانی ده‌زانێت نه‌ك گوێ به ئێرباگ نادان زۆرجار ئه‌و ئاماژیه لا ده‌بات كه له داشبۆردی ئاماژه‌ی پێ كراوه.