دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی سیستانی ڕێبه‌ری شیعه‌كانی عێراق چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه و دواجاریش سیستانی پشتیوانی خۆی بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن چاودێرانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕاگه‌یاند، ڕۆژنامه‌ی كه‌یهانی ئێرانی هێرشی كرده سه‌ر سیستانی، چاودێرانیش به شه‌ڕی سیستانی و خامنه‌یی ناو ده‌به‌ن، چونكه ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی خامنه‌ییه‌وه ئاراسته ده‌كرێت.
حوسێن شه‌ریعه‌تمه‌داری سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان و نوێنه‌ری خامنه‌یی له ڕۆژنامه‌كه له سه‌روتاری ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان به توندی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سیستانی نووسیویه‌تی، داوای سیستانی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، كار و پێگه‌ی ئه‌و نییه، دواتر به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ڕوو له سیستانی ده‌كات و نووسیویه‌تی، هه‌ڵه‌تان كرد له داواكردنیان له نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كێشه نییه، به‌ڵام تا ئێسته ڕوونكردنه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌تان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و ناتانه‌وێ هیچ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه بڵێن، ئه‌مه كێشه‌یه و كه‌موكورتییه.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌ی شه‌ریعه‌تمه‌داری به زمانێكی توندتر ده‌ڵێ، ئه‌مه نیشانه‌ی مایه‌پووچبوونه كه وا بیر بكه‌یته‌وه هه‌ڵبژاردنێك كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتیار و چاودێری بێ، پاك و بێگه‌رد ده‌بێت.
وتاره‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان له‌لایه‌ن شیعه‌كانی عێراق به توندی سه‌ركۆنه كرا و ئه‌مه‌یان به سووكایه‌تیكردن به
سیستانی ڕێبه‌ری شیعه‌كان و سووكایه‌تیكردن به ته‌واوی عێراق ناوبرد.
ئێران سیستانی به مایه‌پووچبوو هه‌ژمار ده‌كات و هێرشی ده‌كاته سه‌ر
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌قامی عێراق و چالاكان و چاودێرانی شیعه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به توندی هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر وتاره‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان ده‌ربڕی، به‌ڵام حزبه‌كانی شیعه‌ی عێراق هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوو و بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد، له كاتێكدا وه‌ك چالاكانی عێراق نووسیویانه، ئه‌گه‌ر نووسه‌رێكی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆیش وتارێك له‌سه‌ر خامنه‌یی بنووسێت، حزبه‌كانی شیعه به‌یاننامه له دوای به‌یاننامه ده‌رده‌كه‌ن و میلیشیاكانی شیعه‌ی ئێرانیش له عێراق هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستن، به‌ڵكو كۆتایی به ژیانی نووسه‌ره‌كه‌یش ده‌هێنن.
ئه‌و ململانێیه ڕیشه‌یه‌كی درێژی هه‌یه و كۆمه‌ڵێك هۆكاری سه‌ره‌كیش دروستكه‌ری ئه‌و ڕووبهڕوبوونهوهیهن، دیارترینیان لایه‌نه ئاینییهكهیهتی و بۆچوونی جیاوازی سیستانی له‌گه‌ڵ پیاوانی ئاینی شیعه له ئێران، كه یه‌كه‌میان به توندی دژی ده‌ستوه‌ردانی ئاین و پیاوانی ئاینییه له ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت، به‌ڵام دووه‌میان حكوومه‌ت و سیسته‌مێكی ئاینیان له ئێران به به‌رگی مه‌لاكانی شیعه دروست كردووه و داوا ده‌كه‌ن له وڵاتانی تری زۆرینه شیعه‌یش هه‌مان سیسته‌م كه پێی ده‌گوترێ "سیسته‌می ویلایه‌تی فیقهی" جێبه‌جێ بكرێت.
دیوێكی تری ئه‌و كێشانه سیاسییه و پێشتریش ئاژانسی میهری ئێرانی به توندی هێرشی كرده سه‌ر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه له ڕووی ئاینییه‌وه شیعه‌یه و به تێكده‌ر ناوی كازمی برد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕووبه‌ڕووی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ببێته‌وه، كه سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانن و له عێراق خزمه‌ت به به‌ره‌ی موقاوه‌مه ده‌كه‌ن، هاوكات ڕێكخراوی بانگه‌شه‌كردنی ئیسلامی كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی خامنهیییهوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، دانانی عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی له پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی عێراق و لابردنی فالح فه‌یاز له ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و دانانی قاسم ئه‌عره‌جی له‌و پۆسته، به جێبه‌جێكردنی پیلانی ئه‌مه‌ریكا ناوبرد و به جۆرێك له جۆره‌كانیش كازمی به كافر ناوبرد، كه ده‌یه‌وێ عێراق ڕاده‌ستی واشنتن بكات.
كازمی له ڕێی فوئاد حوسێنه‌وه په‌یامێكی توندی بۆ تاران ناردووه
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌یش ئێران ئاماده‌یه هه‌موو هه‌ڕه‌شه و هێرش و شێوازێك به‌كاربهێنێت، بۆ هێشتنه‌وه‌ی عێراق له ژێر هه‌ژموونی خۆی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین گورزی له ئابووری وڵاته‌كه داوه، بۆیه ته‌نانه‌ت سیستانیش كه له‌لایه‌ن شیعه‌كانی عێراقه‌وه به پیرۆز سه‌یر ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر هاتوو دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بوه‌ستێته‌وه، ئاماده‌ن هێرشی بكه‌نه‌سه‌ر و سووكایه‌تی پێ بكه‌ن، چونكه عێراق تاكه ڕێی ڕزگاریی و هه‌ناسه‌دانی ئێرانه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌رچوونی به‌غدا له ژێر هه‌ژموونی ئێران، ده‌بێته هۆی خنكانی ڕژێمی ئیسلامی له ئێران و سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره‌ی سزا و گه‌مارۆكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران.
ئه‌و گرژیانه‌ی كه له نێوان هه‌ردوولا دروست بووه، له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوویش فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی وڵاته‌كه و حه‌سه‌ن رووحانی سه‌ركۆماری ئێران كۆبووه‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له میدیاكانیش بڵاوكراوه‌ته‌وه، فوئاد حوسێن په‌یامێكی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به تاران ده‌گه‌یه‌نێت، كه پهیامهكهیش به زمانێكی تونده و كازمی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه
كازمی داوای كردووه كه ئیتر ئێران خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌وه‌ی ڕێز له سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراق بگرێت، به پێچه‌وانه‌وه به‌غدا ڕێ به ئه‌مه‌ریكا ده‌دات كه هێرش بكرێته سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و گرووپانه‌ی كه شوێنكه‌وتووی ئێرانن و به فه‌رمانی تاران سه‌روه‌ری عێراق پێشێل ده‌كه‌ن، داوایشی كرده‌وه كه ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراق بێ و پێویسته تاران به وردی له‌مه بگات.