سەرۆكی حكوومەت كێشەیەكی تری سلێمانی چارەسەر كرد

:: AM:08:17:28/09/2020 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كێشەیەكی تری سلێمانی چارەسەر كرد و فەرمانی بۆ تاپۆكردنی 700 پارچە زەوی بەسەر مامۆستایانی قولەڕەیسی دەركرد.

ئەمڕۆ دووشەم 28ـی ئەیلوول، بەپێێ‌ ئەو فەرمانەی دەست "وشە" كەوتووە تێدا هاتووە، مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بە فەرمانێك بڕیاری تاپۆكردنی 700 پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی پڕۆژەی قولەرەیسی دەركرد.

700 پارچە زەوییە و تاپۆكردنی بۆ ئەو مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی بەمەرجێك پێشتر سوودمەند نەببن لە وەرگرتنی زەوی
لە فەرمانەكە هاتووە، دەست بكرێت بە جیاكردنەوەی 700 پارچە زەوییە و تاپۆكردنی بۆ ئەو مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی بەمەرجێك پێشتر سوودمەند نەببن لە وەرگرتنی زەوی.

لە فەرمانەكە ئەوەیش باسكراوە ئەو فەرمانە بۆ ئەو مامۆستایانەیە كە پێشتر ناویان لە پڕۆژەكە تۆمار كرابوو.

ئەو فەرمانەی سەرۆكی حكوومەت لە كاتێكە ماوەی هەشت ساڵە كێشەی تاپۆكردنی خانوو و زەوییەكانی قولەرەیسی هەیە لەگەڵ كێشەی زەوی ئەو مامۆستایانەی سوودمەند بوونە لە پڕۆژەكە.




وشە - رامیار جەواد