دوو بانكى ناسراوى عێراقى له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایان كردووه، به شێوه‌ى قه‌رزى درێژخایه‌ن ده‌توانن 65 میلۆن دینارى عێراقى بده‌نه فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 28ى ئهیلوول، نووسینگەی ڕاگەیاندنی
بانکی ڕەشیدی سەر بە حکوومەتی عێراق ڕای گەیاند، فەرمانبەرانی حکوومەت دەتوانن بەبڕی 40 ملیۆن دینارى عێراقى قەرز لە بانکەکە وەربگرن بە مەبەستی کڕین یان دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون.
به شێوه‌ى قه‌رزى درێژخایه‌ن
ڕوونكراوه‌ته‌وه، "قەرزەکە لەکاتی گەڕاندنەوەیدا لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرەکە دەبڕدرێت، بەجۆرێک نابێت لە 50%ی مووچەکەی تێپەڕ بکات."
ئاماژه دراوه، "پێدانی قەرز تەنیا ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە لەسەر میلاکی بەردەوامی فەرمانگەکانی حکوومەتی عێراقن، ئەو فەرمانبەرانەیشی داوای وەرگرتنی قەرز دەکەن لە بانکی ڕەشید، نابێت خزمەتیان لە فەرمانگەکانی خۆیان لە دوو ساڵ کەمتر بێت".
له‌لایه‌كى تره‌وه
بانكى ڕافیده‌ینى عێراقى له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكراى كردووه، "هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى حكوومه‌ت له بانكهكهى ئێمه مانگانه مووچه وه‌رده‌گرێت و ماستهركاردهكهى له‌لایه‌ن بانكى ڕافیده‌ینه‌وه پێدراوه، ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت له وه‌رگرتنى قه‌رزى درێژخایه‌ن".
ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، "قه‌رزه‌كه ده‌گاته 25 میلۆن دینارى عێراقى و به‌ماوه‌ى شه‌ش ساڵ فه‌رمانبه‌رى حكوومه‌ت ده‌تاونێت قه‌رزه‌كه‌ى بداته‌وه".