پلەكانی گەرما دادەبەزێت و باران دەبارێت

:: AM:11:18:28/09/2020 ‌
بەپێی ئەو پێشبینییانەی بڵاو كراوەتەوە، لە سبەیەوە پلەكانی گەرما دەست بە دابەزین دەكەن و سەرەتای هەفتەی داهاتووش باران دەبارێت.

ئەمڕۆ دووشەم 28ـی ئەیلوول، بەپێی ئەو پێشبینییانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، لە سبەیەوە پلەكانی گەرما دابەزین تۆمار دەكەن.

لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت و نزمبوونەوەی پلەی گەرما بەردەوام دەبێت
كەشناسی ڕوونی كردووەتەوە، لە سبەیەوە لە هەولێر و شارەكان، گەرما دوو پلە دادەبەزێت و شەوانەش پلەی گەرمی بە باراوورد بە شەوانی پێشوو بە تەواوی دادەبەزێت.

بەپێی پێشبینییەكانی دەزگا كەشناسییەكانی دنیاش ڕۆژی یەكی تشرینی یەكەم و دوو ڕۆژ دواتر لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت و نزمبوونەوەی پلەی گەرما بەردەوام دەبێت.

ئەوە لە كاتێكە پێشتر بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی بە "وشە"یان ڕاگەیاندبوو، بۆ ئەمساڵ تا ڕادەیەك درەنگ كەوتن هەیە لە دابەزینی پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان.





وشە - رامیار جەواد