چالاكانی بواری ژینگه و مافی ئاژه‌ڵان دووپاتیان كرده‌وه، كه به‌هۆی بوونی جۆره ماده‌یه‌ك له پێكهاته‌ی خانه‌كانی ماسی قڕش كه بۆ دروستكردنی ڤاكسینی له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنرێت، مه‌ترسی هه‌یه زیاتر له نیو ملیۆن قڕش بكوژرێن و كۆتاییان پێ بهێنرێت، تا ئه‌و ماده‌یه له جه‌سته‌یان وه‌ربگیرێت و ڤاكسینی زیاتری پێ دروست بكرێت.
زانایان و چالاكان ڕایان گه‌یاند، كه یه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی ڤاكسینی له‌ناوبه‌ری ڤایرۆسی كۆڤید 19 بریتییه له ماده‌ی سكوالین كه جۆره ڕۆنێكی سروشتییه و له جگه‌ری ماسی قڕش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر بوونی هه‌یه.
بۆ ده‌سكه‌وتنی یه‌ك تۆن سكوالین سێ هه‌زار قڕش ده‌كوژرێت
سكوالین ماوه‌یه‌كی زۆر له بواری پزیشكی سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت و به یه‌كێك له گرنگترین ماده و پێكهاته‌كان داده‌نرێ بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ، كۆمپانی گلاسكۆ سمیس كلاینی به‌ریتانی ئێسته به چڕی خه‌ریكی كوشتنی قڕش و ده‌رهێنانی ئه‌و جۆره ڕۆنه سروشتیه‌یه له جگه‌ری قڕشهكان بۆ مه‌به‌ستی ته‌ندروستی و دروستكردنی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا.
كۆمپانیاكه له ماوه‌ی ڕابردوو بڵاوی كرده‌وه كه پێویستی به ملیارێك دڵۆپێك له پێكهاته‌ی سكوالین هه‌یه، تا ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به‌رهه‌م بهێنێت، كه ئه‌مه‌یش سه‌دان تۆن ده‌كات و له كوشتنی هه‌ر سێ هه‌زار قڕشێكیش یه‌ك تۆن ماده‌ی سكوالین ده‌توانێ له جگه‌ری قڕشهكان كۆ بكرێته‌وه.