کچە گۆرانیبیژی لاوى کورد، ئازیتا لوقمان دواى ئه‌وه‌ى نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بەناوی "گلەیی" بڵاو کردەوە، له چه‌ناڵى یوتیووب زۆرترین بینه‌رى هه‌بوو.
سیناریۆى كلیپه‌كه‌ى سۆزان كه‌ماله‌وه كردوویه‌تى
ئازیتا لوقمان، لە چەناڵی تایبه‌تى یوتیوبى نێت تیڤى نوێترین کلیپی خۆی بەناوی "گلەیی" بڵاو کردەوە، كه کاری تێکست و ئاواز و ئەڕێنجمێنتی لەلایەن شادمێهر نامۆ بۆ کراوە، لە دەرهێنانی ئەندام حوسێنە. هه‌روه‌ها سیناریۆى كلیپه‌كه‌ى له‌لایه‌ن سۆزان كه‌ماله‌وه بۆ كراوه.
"گلەیی" ته‌نیا له یوتیووب تاكو ئێسته 145 هه‌زار و 605 بینه‌رى هه‌بووە، جگه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى تر، هه‌وادارێكى زۆریش ده‌ستخۆشى و پیرۆزبایى به‌رهه‌مه تازه‌كه‌یان لێ كردووه.
ئەم گۆرانییەی ئازیتا دەبێت بە یەکەمین کلیپی لە ئەمساڵدا بڵاوی ده‌کاتەوە، لە کۆتایی ساڵی ڕابردوویش کۆتا بەرهەمی خۆی بەناوی "خۆشمدەوێیت" بڵاو کردەوە و ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا.
ئازیتا لوقمان /13 ساڵ/ یه‌كێك بوو له به‌شدارانی پرۆگرامی "Kurdistan kids voice" و توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت، خاوه‌نی پێنج به‌رهه‌می تایبه‌ت به خۆیه‌تی. خەڵکی شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، دانیشتووی شاری هەولێرە.