وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی تری له چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كرودستان جێبه‌جێ كرد و له ژێر گوشاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئه‌و كاره‌ی كرد كه چه‌ندان ساڵه هه‌وڵی بۆ ده‌درێ و نه‌توانراوه بكرێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، مه‌سروور بارزانی دووپاتی له ئه‌نجامدانی چاكسازی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا كردووه‌ته‌وه. چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێشینه‌ی كاره‌كان بووه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پێنج لیژنه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كانی پێكهێنا
له یاسای چاكسازیدا كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووز كه‌وته واری جێبه‌جێكردن چه‌ند ماده‌یه‌كی تایبه‌ت كراوه به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌ت له به‌شی میلاكات و رێكخستنه‌وه‌ی بودجه و مووچه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پێنج لیژنه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كانی پێكهێنا. جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ "وشه" ڕای گه‌یاندبوو، لیژنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و یه‌كه‌ی ژمێریارییه‌كانیش وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی لێ دێ.
دوێنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی چاكسازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریاندا یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌كانی 70 و 80 بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه و بریاره‌كه‌یش جێبه‌جێ كرا.
چه‌ندان ساڵه هه‌وڵی زۆر بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌درێ، به‌ڵام جگه له مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانێكی به‌هێز هیچ كه‌س و ئیداره‌یه‌كی تر نه‌یتوانی ئه‌و هه‌نگاوه بنێ
به نووسراوی ژماره 7959 له رۆژی 21ی ئه‌یلوولی 2020 پاڵپشت به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ده‌یه‌م له یاسای چاكسازی حكوومه‌تی هه‌رێم، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری هاوبه‌شی سه‌ربازی، به واژووی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمێریارییه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80ی درا.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌و پێیه‌یش هاوتای هێزه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ت، ته‌واوی مووچه و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ژمێركاری بودجه و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر وردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت.
" به جێبه‌جێكردنیشی به‌پێی ماده 10ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه و ژمێركاری سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌ژێر رۆشناییی فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه وردبینی و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به هه‌موو پێدوایستییه یاساییه‌كانه‌وه دروست ده‌كرێت" له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وا نووسراوه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌كاتێكدایه كه چه‌ندان ساڵه هه‌وڵی زۆر بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌درێ، به‌ڵام جگه له مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانێكی به‌هێز هیچ كه‌س و ئیداره‌یه‌كی تر نه‌یتوانی ئه‌و هه‌نگاوه بنێ.
یه‌كه‌ی 80 سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه و یه‌كه‌ی 70 سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، پێشتر ڕه‌خنه‌ی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بوو یه‌كه‌ی ژمێریان جیاوازه و چه‌ندان بندیوار له‌ناو ئه‌و یه‌كانه‌دا هه‌ن، به‌ڵام به‌و هه‌نگاوه كه چاودێری دارایی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات ئه‌وه كۆتایی به‌و په‌رته‌وازه‌ییه ده‌هێنێ كه له‌رووی میلاك و بودجه‌وه له‌نێو ئه‌و یه‌كانه‌دا هه‌بوو.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان دووپات له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و داوایش ده‌كات یه‌كێتی و پارتی ده‌ستوه‌ردان له‌و هه‌نگاوه نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به باشی جێبه‌جێ بكرێ.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی: ئه‌و هه‌نگاوه گرنگه
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كێكه له ماده‌كانی چاكسازی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جێبه‌جێی كردووه، به‌ڵام تا ئێسته داتایه‌كی ورد له‌باره‌ی ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كه‌ی 80 و 70 نییه.
روونیشی كرده‌وه كه 200 هه‌زار پێشمه‌رگه هه‌یه و ناویان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تۆمار كراوه به هه‌موو یه‌كه و پێكهاته‌كانییه‌وه.
هه‌ڵه‌ده‌نی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت به گرنگ ده‌زانێت و ده‌ڵێت، چاكسازی هه‌نگاوێكی گرنگ بوو له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پێویستبوو ئه‌و وه‌زاره‌ته له بندیوار پاك بكرێته‌وه و پێشمه‌رگه به ته‌واوی یه‌كبخرێته‌وه. داوایشی كرد كه پارتی و یه‌كێتی هاوكار بن بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی.