كاكه‌مین نه‌جاڕ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی- هه‌ولێر، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ "وشه" ئاماژه به هه‌ندێك زانیاری نوێ له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق و پرسی رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات. هه‌روه‌ها تیشك ده‌خاته‌سه‌ر كۆنگره‌ی پارتی و پێوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی.
•هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ى عێراق ده‌كرێ و هه‌ڵوێستی ئێوه له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن چییه؟
هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته له‌ژێر گوشاری خۆپێشانده‌ران بوو، هه‌روه‌ها داواكاری مه‌رجه‌عی باڵای عێراقیشه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌یانه‌وێت یاسای هه‌ڵبژاردنیش بگۆڕن، له كاتێكدا یاسای هه‌ڵبژاردنی پێشوو له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك بازنه‌ی پارێزگا بوو، به‌ڵام ئێسته ده‌یانه‌وێت یاسای هه‌ڵبژاردن ورد بكه‌نه‌وه، هه‌ر پارێزگایه‌ك چه‌ند بازنه‌یه‌ك و 100 هه‌زار كه‌سێك نوێنه‌رێكى بۆ دابنرێت، بۆیه جارێ گفتوگۆی له‌سه‌ر بازنه‌كانیش یه‌كلای نه‌كراوه‌ته‌وه.
•بۆ هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بازنه یان فره‌بازنه گونجاوه؟
بۆ هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بازنه گونجاوتره و بۆ ئه‌وانیش هه‌ر یه‌ك بازنه‌ی باشتره، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك له به‌سڕه بتوانێت كامه‌ی پێی باشه ده‌نگ به‌و لایه‌نه بدات، چ كورد بێت یان سوننه و شیعه بێت. به‌ڵام شیعه ئه‌مڕۆ له خۆیانه‌وه خۆیان كردووه به زۆرینه، خۆیان واپێشان ده‌ده‌ن زۆرینه‌ن، له‌كاتێكدا كه‌س نه‌یگوتووه زۆرینن، چونكه نه سه‌رژمێری كراوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌یش سه‌قفێكییان داناوه، به‌كه‌یفی خۆیان هه‌ر پارێزگایه چه‌ند نوێنه‌رێكیان داناوه. شیعه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلای كرده‌وه.
•له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی نه‌گه‌یشتوون به هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌وه؟
نا نه‌گه‌یشتووین به رێككه‌وتن له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، چونكه بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق به ده‌ستی ئێمه نییه، له رابردوویش كه یاساكه هه‌مواركرایه‌وه ئێمه تێبینیمان له‌سه‌ر هه‌بوو، بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌مان كرد، به‌ڵام ئه‌وان په‌سندیان كرد، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه شتێك تێپه‌ڕێن ئه‌وا به‌ئاسانی كۆتایی به پرسه‌كه ده‌هێنن، به‌ڵام ئێمه ته‌واوی هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین، ده‌رئه‌نجامیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به‌راستی نازانم چی ده‌بێت.
•ئه‌گه‌ر به‌غدا و هه‌ولێر، له كێشه به‌رده‌وام بن پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كان پلانی تر چییه؟
به‌ڵێ رێككه‌وتن هه‌یه و تا سه‌ری ساڵه، به‌ڵام به‌غدا پاره‌ی نه‌ناردوه و دواكه‌وتووه، ئه‌وه كێشه‌یه بۆ ئێمه، چونكه له ته‌نگژه‌ی دارایین. هه‌روه‌ها ئه‌وانیش ده‌ڵێن ته‌نگژه‌یی داراییمان هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانن ئه‌و 320 ملیاره بده‌ن، چونكه پاره‌یه‌كی زۆرنییه بۆ ئه‌وان، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت هه‌ر نه‌ینارد، گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن چی بكه‌ین هه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ، له بیرمان نه‌چێ عێراق هه‌مووی كێشه‌یه.
•پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له چ ئاستێكه ئێوه له‌گه‌ڵ كامه یه‌كێتی داده‌نیش؟
ئێمه له‌گه‌ڵ كامه یه‌كێتی دانانیشین، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كه‌ین وه‌ك حزب، كۆبوونه‌وه ده‌كرێت كێ به‌شداری بكات ئه‌وه نوێنه‌ری حزبه‌كه‌یه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ كردوون، له‌و كۆبوونه‌وه بڕیاردرا، كۆبوونه‌وه‌كی له ئاستی باڵاش بكرێت، به‌ڵام كاته‌كه‌ی دیار نییه، بۆیه وه‌ك پارتی كێشه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نییه، به‌ڵام له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وڵاته پێویستمان به‌یه‌كتره، بۆیه ده‌بێت به‌رده‌وام گفتوگۆ له‌نێوانمان هه‌بێت، له هه‌ندێك بابه‌تیش پێویسته كۆ ده‌نگی كورد هه‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان و دانانى بودجه.
•یه‌كێتی باسی هاوسه‌نگی ده‌كات له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له سلێمانی پارتی پۆستی نییه؟
ئه‌گه‌ر بێیته سه‌ر راستی ئه‌وا پارتی سته‌مى لێ كراوه، چونكه له سنووری دێگه‌ڵه به‌ولاوه ئێمه یه‌ك به‌رێوبه‌ری قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایمان نییه، هیچ پۆستێكمان نییه له‌و ناوچانه، به‌ڵام یه‌كێتی له هه‌ولێر وه‌زیری و به‌رێوبه‌ری گشتی چه‌ندان پۆستی تری هه‌یه، ئه‌وه‌یتر بابه‌تی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه حزب نایدا به‌ڵكو به‌ركه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردنه و میلله‌ت ده‌یدات، بۆیه ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به هه‌ڵبژاردن هه‌بێت ده‌بێت ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی قبووڵ بكات.
•له رابردوو باسی گۆڕانكاری ده‌كرا له لق و به‌رپرسه‌كانی پارتی ئایا ئه‌وانه به‌رده‌وامه؟
وه‌ك پارتی كاتێك بڕیاری كۆنگره‌مان دا، هه‌موو جۆره پله به‌رزكردنه‌وه و گۆڕانێكمان راگرت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی زۆر پێویستی و ناچاری نه‌بێت گۆڕانكاری ناكه‌ین، چونكه له كۆنگره گۆڕانكاری زۆر ده‌كرێت.
•ئه‌مساڵ و چۆن كۆنگره ده‌كه‌ن ئاماده‌كارییه‌كان به‌كوێ گه‌یشتووه؟
به‌راستی كێشه‌مان هه‌یه، چونكه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاری داوه هه‌ر حزبێك كۆنگره نه‌كات ناتوانێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات، ئێمه‌یش ده‌ستمان به ئاماده‌كاری كردووه، هه‌روه‌ها چه‌ندا لیژنه پێكهێناوه، به‌ڵام دۆخی ته‌ندروستی كێشه‌یه، ناكرێ سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری پارتی بۆ ماوه‌ی سێ چوار رۆژ له هۆڵ بكه‌ی ئه‌وه‌یش مه‌ترسییه. كه‌مێك دۆخی ته‌ندروستی ئارام بێت ئه‌وا كۆنگره ده‌كه‌ین، هه‌موو شتێك له‌باره‌ی فروانی لق و ناوچه‌كانی پارتی له كۆنگره بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، تا نه‌چینه ناو كۆنگره‌ش نازانین كاره و به‌رنامه‌كان چۆن ده‌بێت.