به‌هۆی ڕژدییه‌تی ئه‌مه‌ریكا و گوشاری له‌سه‌ر به‌غدا و مه‌ترسی داخستنی باڵوێزخانه‌كه‌ی، زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی شیعه و میلیشیاكان به په‌له هاتنه سه‌رهێڵ و به‌یاننامه و ڕاگه‌یه‌نراوی دژایه‌تی هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كانیان كرده‌وه و خۆیان له به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان دزییه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا بڕیاری سزادانی عێراق تاوتوێ ده‌كات.
گرژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و شیعه‌كان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌تایبه‌تی له دوای كوژرانی قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ستی پێ كردووه، گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كانیش عێراق بووه و زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌میش هه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر چی ڕۆژی یه‌كشه‌م 27ی ئه‌یلوول، هه‌رچوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، حكوومه‌ت و كۆمار و په‌رله‌مان و دادوه‌ری، دووپاتیان له مانه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نیا به ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی نێرده دیپلۆماسییه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاری نایاسایی كرده‌وه و ڕایان گه‌یاند، راگه‌یاندنی جه‌نگ ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته و كه‌س مافی ڕاگه‌یاندنی نییه. به‌ڵام دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو گرژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق گه‌یشته لووتكه.
هه‌موو هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی باڵوێزخانه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 28ی ئه‌یلوول، د.سه‌لام زوبه‌یدی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سڕی له‌به‌غدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌دڵنییاییه‌وه عێراق ئێسته له‌ناو هاوكێشه‌یه‌كی به‌رانبه‌ر و قوڵدایه به‌هۆی بڕیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ناكۆكی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مه‌یش زیانی به‌عێراق گه‌یاندووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان لێره‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات و لێره‌شه‌وه كۆتاییان پێ دێت.
زیاتر گوتی، ئێمه پێمان وایه عێراق ماوه‌یه‌كه كێشه له‌دوای كێشه‌ی ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه و تووشی ته‌نگژه‌ی گه‌وره‌ی ناوخۆیی بووه به‌هۆی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه.
ئاشكرای كرد، هه‌موو هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی باڵوێزخانه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر حكوومه‌ت ده‌بێت و ترسی له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان دروست كردووه، زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یش له‌لایه‌ن گرووپ و میلیشیاكان ئه‌نجام ده‌درێ.
ئه‌وه‌یشی به كارێكی هه‌ڵه‌دانا كه له‌لایه‌ن گرووپه‌كان ده‌كرێت و پێوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌ت به‌ره‌و خراپتر ده‌بات و عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێری تر ده‌بات. دڵنیایی دا هاوپه‌یمانی نه‌سڕ پێی باشه چه‌ك له‌ده‌ستی هه‌موو گرووپه چه‌كداره‌كان وه‌ربگیرێته‌وه.
ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه كه پێنجشه‌می ڕابردوو ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و خۆی له‌و هێرشانه بێبه‌ری كرد كه نێرده دیپلۆماسییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌كه‌نه ئامانج، دووپاتی پابه‌ندی ده‌سته‌كه‌ی به فه‌رمانه‌كانی مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه هێزه‌كانیان به‌شێكی فه‌رمین له سیستمی به‌رگری عێراق.
پێویسته بگوترێت كه ڕۆژی 14ی ئه‌یلوول باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌گه‌ڵ ستافه‌كه‌ی خۆیان گه‌یانده باره‌گای بارزانی. له دیداره‌كه‌دا كه ڕۆبێرت واڵه‌ر كونسوڵی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێریش ئاماده‌ی بوو، باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق سڵاوی تایبه‌تی مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و دووپاتیشی له دۆستایه‌تیی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و ڕای گه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ناوه‌نده گرنگه‌كانی بڕیاری ئه‌مه‌ریكا جێگه‌ی بایه‌خێكی تایبه‌ته.
هه‌روه‌ها ڕۆژی 15ی ئه‌یوول، ئه‌مه‌ریكا له بڕیارێكدا به به‌های 250 ملیۆن دۆلار هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش دووباره شانێكی باڵاتر ڕۆژی 22ی ئه‌یوول، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی شه‌ڕی داعش خۆی كرد به باره‌گای بارزانیدا. سه‌رۆك بارزانی و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا كۆ بوونه‌وه و له‌باره‌ی دۆخی سووریا و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و كۆمه‌ڵێك پرسی تر گفتوگۆیان كرد.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئێسته یه‌كه‌م گه‌وره‌ترین كونسڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه و بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایش له شارۆكه‌ی هه‌ریره. به‌وهۆیانه‌وه به‌رده‌وام ئه‌مه‌ریكا وه‌ك شوێنێكی ئارام و به‌رزی دیپلۆماسی سه‌یری هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ده‌كات.