سامسۆنگ ڕای گەیاند کە ئێستە لە بازاڕەکاندا نوێترین جۆری گالاکسی ئێس 20 لە بازاڕەکانە کە ئەویش جۆرێکی تازەیە، بەڵام تایبەتمەندییەکانی کەمترە لە ئۆرجیناڵەکە بۆیە کۆمپانیاکە پێی دەڵێن گالاکسی ئێس 20ی ئێف ئی.
ماڵپەڕی ''
cnet'' ئاشکرای کردووە کە ئەم مۆدێلە نوێیەی سامسۆنگ لە جۆری ''Galaxy S20 FE 5G'' و یەکێکە لە نوێترین گالاکسییەکان ئەم مۆبایلە تایبەتمەندیی کەمترە لە ئۆرجیناڵەکە، بەڵام چەندان سیستمی لەو دەچێت وەک سیستمی ئینتەرنێتی 5G و خڕایی پرۆسێسەری.
مۆبایلەکە تایبەتمەندی نزیکە لە گالاکسییە ئۆرجیناڵەکە لەگەڵیشیدا سیستەمی ئێنتەرنێتی 5G تێدا بەکارهێنراوە
ئەوەیش ئاشکرا کراوە کە ئەم مۆبایلە خاوەن شاشەیەکی گەورەیە کە قەبارەکەی 6.50 ئینجە و روونییەکەیشی 1080 بە 2400 پیکسڵە، ڕامی شەش گێگابایتە و میمۆرییەکەیشی 128 گێگابایتە، پاترییەکەی زیاد دەکات بۆ 4500 میلی ئەمپێر و بە سیستمی ئەندرۆید 10یش کار دەکات. کامێرای مۆبایلەکە زۆر ناوازەیە کە دەگاتە 32 مێگاپێکسڵ، ئەمەیش وای کردووە نرخەکەی بگاتە 890 دۆلاری ئەمەریکی.
سامسۆنگ كۆمپانیایهكی نێودهوڵهتی كۆریای باشووره و تایبهته به دروستكردنی بهرههمه ئهلیكترۆنییهكان، له ساڵی 1938 دامهزراوه و ئێسته یهكێكه له كۆمپانیا بههێزهكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئهلیكترۆنی و خاوهنی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان بهرههمی ئهو كۆمپانیایه دهفرۆشرێن.