پێگه‌ی "
عربی 21" بابه‌تێكی به ناونیشانی "بۆچی په‌كه‌كه هێزه‌كانی ده‌باته هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ" بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، له‌گه‌ڵ زیادبوونی گرژییه‌كان و پێكدادان له نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌رباجیان له‌سه‌ر ناوچه‌كه كه دووه‌میان له‌لایه‌ن ئه‌نكه‌ره‌وه به ته‌واوی پشتیوانی ده‌كرێت، له هه‌مان كاتدا په‌كه‌كه به‌شێك له چه‌كداره‌كانی بۆ ناوچه‌كه گواستووه‌ته‌وه، كه زۆربه‌یان كوردانی ئێزیدین و كه ژماره‌یه‌كی زۆریان له بنه‌ڕه‌تدا نیشته‌جێی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجانن و پێشتر پێوه‌ندییان به ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه كردووه و ئێسته‌یش به ئامانجی مه‌شق و ڕاهێنانكردن به هێزه لۆكالییه‌كانی ئه‌رمینیا چوونه‌ته‌وه ناوچه‌كه و له‌و ململانێیه‌دا به ته‌واوی پشتیوانی له ئه‌رمینیا ده‌كه‌ن و دژی ئازه‌ربایجان و توركیا ده‌وه‌ستنه‌وه.
ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌رمینیا سێ ملیۆن كه‌س ده‌بێ، به دڵنیاییه‌وه بێ پشتیوانی وڵاتان و گرووپه‌كان ناتوانێ ڕووبه‌ڕووی ئازه‌ربایجان ببێته‌وه كه هه‌م له ڕووی مرۆیی و ژماره‌ی سه‌رباز و هێز و چه‌كه‌وه تواناكانی زۆر له ئه‌رمینیا زیاتره، به‌وهۆیه‌وه ئه‌وانه‌ی پشتیوانی ئه‌رمینیا ده‌كه‌ن كه‌وتوونه‌ته خۆ و چه‌كدار و هێز و چه‌ك ده‌نێرنه وڵاته‌كه، تا هێز و توانای یه‌ریڤان به‌رانبه‌ر به ئازه‌ربایجان زیاتر و به‌هێزتر بكه‌ن.
شه‌ڕ و گرژییه‌كانی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا نییه به ته‌نیا، به‌ڵكوو هه‌ریه‌ك له ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و ته‌نانه‌ت ئێرانیش پشتیوانی ئه‌رمینیا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دژی ئازه‌ربایجان و توركیا بوه‌ستێته‌وه و به ته‌واوی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی كه توركیا ده‌یه‌وێ گازی ئازه‌ربایجانی لێ بگوازێته‌وه و بۆڕی گازی لێ دروست بكات، ده‌خرێته ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌رمینیاوه و ئه‌و خه‌ونه‌ی توركیا له‌ناو ده‌برێت، به جۆرێكی تر ئه‌رمینیا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌وه‌یه كه توركیا ده‌روازه و شوێن پێ له قه‌وقاز جێگیر بكات و ئازه‌ربایجانی هاوپه‌یمانی بگه‌یه‌نێت به سنووره‌كانی خۆی.
تا ئێسته 200 چه‌كداری ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه و زۆربه‌یان كوردی ئێزیدین
تا ئێسته نزیكه‌ی 200 چه‌كداری په‌كه‌كه ڕه‌وانه‌ی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ كراون و زۆربه‌یانی كوردی ئێزیدین، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری كوردی ئێزیدی له ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ده‌ژین و په‌كه‌كه ده‌یه‌وێ سه‌رجه‌میان مه‌شق پێ بكات و ڕێكیان بخات، تا پشتیوانی ئه‌رمینیا بكه‌ن و به ڕووی توركیا و ئازه‌ربایجان بوه‌ستنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان په‌كه‌كه چه‌ندان ساڵه له ئه‌رمینیا به ته‌واوی چالاكه و زۆربه‌ی چه‌ك و پێویستییه‌كانیشی له‌و ناوچانه‌وه پێ ده‌گات و 14 بنكه‌ی له یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیا هه‌یه و به گشتی 21 باره‌گه‌ی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌رمینیا دروست كردووه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا كار و چالاكییه‌كانی خۆی ده‌كات.
تا ئێسته ئامانجی په‌كه‌كه له‌و كاره‌دا ڕوون نییه و به ناردنی چه‌كدار بۆ پشتیوانی ئه‌رمینیا ده‌یه‌وێ ئه‌و كۆمه‌كانه‌ی ئه‌رمینیا پێشكه‌شی كردوون و وه‌ك قه‌رز بیداته‌وه، یانیش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی توركیا بكات، ئه‌و كاره ده‌كات، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانیش كراوه‌ن، به‌ڵام نزیكترینیان ئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه ده‌یه‌وێ به‌سه‌ر كورده‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌یش زاڵ بێ و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆی به‌كاریان بهێنێت.
ئێسته ئه‌رمینیا له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به هاوكارییه و له ماوه‌ی پێشوو هێزه تایبه‌ته‌كانی كه له ئه‌ڵمانیا مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ ده‌كرێ، به چه‌ندان فڕۆكه‌ی سه‌ربازی به‌ره‌و یه‌ریڤان گه‌ڕێنرانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی توركیا به‌م كاره‌ی زانی، ڕێی له فڕۆكه‌كانی جه‌نگی ئه‌ڵمانیا گرت، كه به ئاسمانی توركیا بفڕن و له یه‌ریڤان بنیشنه‌وه، بۆیه فڕۆكه‌كان ناچاربوون ڕێیه‌كی دوورتر ببڕن و به ئاسمانی ڕووسیا و جۆرجیاوه بگه‌نه ئه‌رمینیا و ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌رمینیا كه له ئه‌ڵمانیا مه‌شق و ڕاهێنانیان پێكراوه بگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كه‌یان و بۆ جه‌نگ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئازه‌ربایجان ئاماده‌یان بكه‌ن.
ئامانجی پشتیوانی ئه‌رمینیایه له دژی ئازه‌ربایجان و توركیا
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش له ڕووی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییه‌وه، ئه‌ڵمانیا چه‌ندان فڕۆكه‌ی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ ڕه‌وانه كردوون و ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسایش به نهێنی پشتیوانی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ توركیا بخه‌نه ناو ته‌ڵه‌كه‌وه و دواجار سنووری سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی توركیا بشكێنن و له ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ وانه‌یه‌كی باش بده‌نه توركیا و ئازه‌ربایجان كه هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و نه‌ژداپه‌رستی ده‌ده‌ن، چونكه ئازه‌ربایجان زۆرینه‌ی دانیشتووانی توركن و بیر له یه‌كێتی خاكی تورك ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌رمینیا له‌و ڕێیه‌وه به ته‌واوی له‌سه‌ر نه‌خشه ده‌سڕێته‌وه.
هه‌ر چۆنێك بێ، ململانێكه زیاتر له‌وه‌ی گرژی و هه‌ڕه‌شه‌ی نێوان دوو وڵات بێ، جه‌نگی به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كانه له ناوچه‌كه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌وقازیش هاوشێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جیوگرافیایه‌كی سیاسی ئاڵۆزی هه‌یه و زۆرترین گرووپی ئیتنی و نه‌ته‌وه‌ی جیا جیای لێ ده‌ژی، بۆیه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گرووپه‌كان بۆ سه‌ر هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ی جه‌نگ كاتی پێویسته و هه‌مووانیش چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی جۆرجیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام تبلیسی تا ئێسته بێده‌نگه و خۆی بۆ هیچ یه‌ك له‌و دوو لایه‌نه‌ی جه‌نگ یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه.