كەسێك لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان گیانی لە دەست دا

:: AM:08:42:29/09/2020 ‌
بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێك هاووڵاتییەك لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان گیانی لە دەست دا كە كرێكاری ئاودانی باخچەكان بوو.

ئەمڕۆ سێشەم 29ـی ئەیلوول، ڕێبوار قاسم شایەتحاڵێكی نزیك ڕووداوەكە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 60 مەتری بەرانبەر باڵەخانەی پەرلەمان ، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا تەكسیەك لە دواوە خۆی بە تەنكەرێكی ئاو دا دەدات.

ئەو تانكەرە لەسەر ئەو شەقامە لەگەڵ كرێكارێك سەرقاڵی ئاودانی ئەو دارانە بوون لەناو دوورگەی شەقامەكەیە
ئەو شایەتحاڵە گوتی، كاری ئەو تانكەرە لەسەر ئەو شەقامە لەگەڵ كرێكارێك سەرقاڵی ئاودانی ئەو دارانە بوون لەناو دوورگەی شەقامەكەیە و ئەو كرێكارەی ئاوی دەدا بەسەختی بریندار بوو و دواتر گیانی لەدەست دا .

باسی لەوەشكرد، ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری تەكسی بوو و زیانێكی زۆریش بە شوێن و ئۆتۆمبێلەكان گەیشتووە و ئێستە تیمەكانی پۆلیس بۆ لێكۆڵینەوە لە شوێنی ڕووداوەكەن.





وشە - رامیار جەواد