كۆمپانیای ڕینگ كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی سه‌ر به ئه‌مازۆن به‌رهه‌مهێنانی داهێنانێكی نوێی ئاشكرا كرد، كه بریتییه له دروستكردنی
كامێرایه‌كی فڕیو به قه‌باره‌یه‌كی بچووك، ئه‌ركی سه‌ره‌كیشی چاودێری كردنی ماڵ و شوێنی بازرگانی و نووسینگه‌كانه له دزین و نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان.
ئه‌و داهێنانه بریتییه له دروستكردنی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بچووك كه چه‌ند كامێرایه‌كی پێشكه‌وتووی پێوه پێوه‌ست كراوه و به مۆبایلی زیره‌كه‌وه پێوه‌ست ده‌كرێ و ده‌توانرێ به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیك دوای ده‌رچوون له ماڵه‌وه چالاك بكرێ، به نێو ماڵه‌كه ده‌سووڕێته‌وه و تۆماری هه‌موو جووڵه‌یه‌ك ده‌كات و بۆ مۆبایلی زیره‌كه‌كانتان په‌خشی ده‌كات.
به‌رهه‌مه‌كه ناوی Always Home Camه و له‌سه‌ر ستاندێك له ماڵه‌وه داده‌نرێ، كاتێك هه‌ست به جووڵه و ده‌نگه ده‌نگ له نێو ماڵه‌كه بكات، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی خۆكارانه له‌سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌ڵده‌ستێ و به‌ره‌و شوێنی جووڵه و ده‌نگه ده‌نگه‌كه ده‌فڕێ و تۆماری ده‌كات و زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه لێ ده‌دات.
زه‌نگه‌كانی له نزیك ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانه‌وه داده‌نرێ و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م لێدانی زه‌نگه‌كه‌یش ئه‌و خۆكارانه له نێو شوێنی مانه‌وه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه و به‌ره‌و ڕووی شوێنی زه‌نگه‌كه ده‌چێت.