له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌م تاوانێكی قیزه‌وه‌ن ئاشكرا بوو، كه له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه ئه‌نجام دراوه و ده‌ستدرێژیی سێكسی به زۆر كردووه‌ته سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ و دواتریش خنكاندوویه‌تی و كۆتایی به ژیانی هێناوه.
میدیاكانی عێراق له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی بڵاویان كرده‌وه، كه ڕووداوه‌كه له 27ی ئه‌م مانگه واته دوو ڕۆژ پێش ئێسته ئه‌نجام دراوه و ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرا بووه و ته‌رمی كچه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه كه به زۆر ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر، دواتریش له‌لایه‌ن گه‌نجه‌كه‌وه خنكێنراوه.
ئه‌و جۆره تاوانانه له عێراق ڕوویان له زیادبوونه و هیچ ڕێوشوێنێكیش نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر
ئه‌و تاوانه له ناوچه‌ی مه‌دائینی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی
به‌غدا ڕوویداوه و كچه‌كه له دایكبوونی كۆتایی ساڵی 2009یه و ئه‌و گه‌نجه‌یشی كه په‌لاماری داوه و به زۆر سێكسی له‌گه‌ڵ كردووه و پاشان كوشتوویه‌تی، له دایكبووی ساڵی 2002، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه و ددانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه.
ئاشكرابوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه، عێراقییه‌كانی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی تووڕه كردووه و هه‌مووان سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن، دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه، كه تاوانی لاقه‌كردنی كچان به ته‌واوی ڕووی له زیادبوون كردووه و داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن سنوورێك بۆ ئه‌و تاوانانه دابنێ و بكه‌ری تاوانه‌كان به توندترین شێوه و به ئاشكرا سزا بدات، تا ببێت به په‌ند و وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی كاری له‌مجۆره ده‌كه‌ن.