چەمچەماڵ.. ژنێک بە تاپڕ خۆی کوشت

:: PM:01:12:29/09/2020 ‌
 لە سنووری شارۆكەی چەمچەماڵ ژنێک بەچەكی تاپڕ خۆی كووشت و تەرمەکەی بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
فیشەكەکە بە ئاراستەی نزیك بەر جەستەی كەوتووە بۆیە تەرمەکەی رەوانەی سلێمانی كراوە

ئەمڕۆ سێشەم 29ی ئەیلوول، محەمەد عەبدی بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆكەی چەمچەماڵ بە "وشە"ی راگەیاند، لە گوندی كانی گەوهەری ئاغجەلەری سەر بە شارۆكەی چەمچەماڵ، ژنێكی تەمەن /31ساڵ/ بەناوی (ش ئ)، بە چەكی تاپڕ خۆی كوشت.

 زیاتر روونی دەکاتەوە، هەرچەند كەسوكاری گوتەیان لێ وەرگیراوە كە ئافرەتەكە خۆی كوشتووە، بەڵام پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە لە رووداوەكە .

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، شوێنی فیشەكەکە دیاربووە بە ئاراستەی نزیك بەر جەستەی كەوتووە، بۆیە رەوانەی سلێمانی كراوە.

گەرمیان/ سەبری هۆرێنی



وشە - هیدایه‌ت جان