قاره‌مان شێخ كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ "وشه" دووپات ده‌كاته‌وه كه هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوپه‌یمانان كه مه‌شقیان به پێشمه‌رگه ده‌كرد له كوردستان ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام له هه‌رێم و به‌غدایش مه‌شق وه‌ستاوه. شێخ كه‌مال ئومێدی نییه كه ئه‌مساڵ ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان بكرێ و ده‌ڵی، چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر ده‌كه‌ین.
-دوا زانیاری له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگی نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه چییه؟ جگه له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه پێشتر كراون؟
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هێڵین، چوار كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش كراوه و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێكهێنانی چوار ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان دراوه له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و دوو ژووری سه‌ره‌كی له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بن و ده‌بوو مانگی پێشوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر پرسی هاوئاهه‌نگییه‌كان بكرێ، به‌ڵام هه‌رێم چاوه‌ڕێی به‌غدا ده‌كات تا واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری بكرێ و كاره‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێ و بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌چنه به‌غدا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و پرسی هاوئاهه‌نگییه هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه نه‌كراوه.
-له‌و قۆناغه‌ی ره‌وشی ئێسته‌ی به‌غدا، تێبینی ئه‌وه‌تان كردووه كه به‌غدا داوای هاوئاهه‌نگی له پێشمه‌رگه ده‌كات؟
بڕوای ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه تا هاوئاهه‌نگی له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپا زیاتر بێ، ئه‌وه مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و داعش كه‌متر ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌و قۆناغه‌دا كه داعش تا ئێسته مه‌ترسییه‌كی ڕژده له‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان، بۆیه به هاوئاهه‌نگییه‌كان ده‌توانین ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه، له جه‌له‌ولا تا مه‌خموور و ده‌شتی مووسڵ و شنگال داعش ماوه و خه‌ریكی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ن.
-له‌و ناوچانه‌ی داعشی لێیه پێشمه‌رگه نزیكن؟
نه‌خێر، داعش له سنووری پێشمه‌رگه نییه و ته‌نیا له سنووری سوپای عێراقه و له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕیارماندا بۆشایی نه‌هێڵیین، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره زۆر دواكه‌وتووه و داعش له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ته‌ناهیی هه‌یه خه‌ریكی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌یه.
-ئومێد هه‌یه كه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر لێی بوون؟
جارێ ئه‌و خاڵه زۆری ماوه كه بابه‌ته‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر لێی بوون، و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه به كرداری گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له داهاتوویه‌كی نزیكدا بۆ ناوچه‌كانی خۆیان دووره له ڕاستییه و هیچی له‌باره‌یه‌وه باس نه‌كراوه.
-هه‌ر خۆتان چه‌ندان ساڵه خه‌ریكی یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌ی 70 و 80ی پێشمه‌رگه‌ن، ئه‌و هه‌نگاوه نرا، رای ئێوه چییه؟
چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی گرنگه و یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمێریارییه‌كانیش به هه‌مانشێوه، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك قورسایی ده‌خاته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پێویسته حكوومه‌ت بودجه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌كاتی خۆیدا بدات.
-هاوپه‌یمانان له كوردستان ماون كه مه‌شق به‌هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن؟
به‌ڵێ، وڵاتانی هاوپه‌یمان هه‌موویان له كوردستان ماون تا مه‌شق به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆناوه له عێراق و كوردستان مه‌شق وه‌ستاوه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ستی پێ ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ناكرێ به‌هۆی مه‌شقه‌وه مه‌ترسیی بخه‌ینه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.