ڕه‌نگه لای هه‌ندێك كه‌س، نوستن به ڕووتی شتێكی نه‌گونجاو بێت و ئاسان نه‌بێ ئه‌و بیرۆكه‌یه په‌سه‌ند بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی بنبڕ دژی بن، هه‌ر بۆیه ده‌بینی زۆربه‌ی خانمان، هیچ كاتێك نییه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی لێیان ده‌بوورێ، بتوانن خۆیان له به‌رگی ژێره‌وه داماڵن، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌ك هه‌موو ئه‌و كرداره به هه‌ڵه ده‌زانێ.
كاتی نوستن، پێویسته خانمان به‌بێ ده‌رپێی ژێره‌وه بن كه توند به جه‌سته‌یانه‌وه ده‌وه‌ستتێ، چونكه ده‌بێته هۆی تووشبوون به چه‌ندان نه‌خۆشی و ترشاندن و هه‌وكردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی زاوزێ و په‌نگخواردنه‌وه‌ی به‌كتریا، بۆیه وا چاكه ئه‌و ناوچه‌یه هه‌میشه وشك و خاوێن بێت و ڕێگه‌ش بده‌ی كاتی نوستن هه‌وا هاتوچۆ بكات.
بۆ ئه‌مه‌ش هیچ نه‌بێ ده‌توانی ده‌رپێ ژێره‌وه داماڵیت و به جلێكی فراوان بخه‌وی كه به ته‌واوی به جه‌سته‌ته‌وه نانووسێ.
توێژه‌ران ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، جگه له كاتی نوستن، به ڕۆژیش كاتێك ماكسی یان جلێكی درێژت له‌به‌ره له ماڵه‌وه، تا ده‌كرێ خۆت له له‌به‌ركردنی ده‌رپێی ژێره‌وه به تایبه‌تی ته‌سك بپارێزه. ته‌نانه‌ت ده‌توانی كاتێك پانتۆڵ له پێ ده‌كه‌ی، خۆتی لێ بپارێزی و ئه‌و ده‌رپێیانه له‌پێ نه‌كه‌یت.