ژمارەیەك چەكداری داعش لە سنووری مەخموور هێرش دەكەن سەر ماڵی پێشمەرگەیەكی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی و دوای سووتاندنی، خانووەكەی دەتەقێننەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 30ـی ئەیلوول، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست "وشە" كەوتوون، ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش لە سنووری مەخموور هێرش دەكەن سەر ماڵی پێشمەرگەیەكی مەڵبەندی هەولێر یەكێتی و دوای سووتاندنی، خانووەكەی دەتەقێننەوە.
پێشتریش چەند هێرشێكییان لەو گوندەوە ئەنجام داوە
ڕووداوەكە لە نزیك گوندی عەلیە ڕەش بووە و ئەو گوندە داعش بەپێگەی خۆی دەزانێت و ماوەیەكی زۆرە چۆڵكراوە و داعش بۆ هاتوچۆی خۆی بۆ چیای قەرەچووغ بەكاری دەهێنێت، پێشتریش چەند هێرشێكییان لەو گوندەوە ئەنجام داوە.
گوندی عەلیە ڕەش لە سنووری مەخموورە و دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی سوپای عێراق و لە ماوەی ڕابردوو تەقینەوەیەكیش لەسەر ئەو ڕێگەیە ڕوویدا و كاروانێكی حەشدی توركمانی كرایە ئامانج .
گوندی عەلیە ڕەش ساڵی 2016 لەلایەن هێزە تەناهییەكانی عێراق ڕزگار كرا و نزیكەی 70 چەكداری داعش تێیدا كوژران، دوای ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر دانیشتوانی ئەو سنوورە لەترسی چەکدارانی داعش، نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر خاكەكەیان.