به‌هۆی كۆچی دوایی میری كۆچكردووی ده‌وڵه‌تی كوێته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی
عێراق ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ریی بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ی ئه‌یلوول ڕاگه‌یاند.
حكوومه‌تی عێراق ماته‌مینی سەرتاسەریی بۆ میری كو‌ێت ڕاگەیاند
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی کردووەتەوە، "عێراق لە ڕێی حكوومه‌ت و گه‌له‌كه‌یه‌وه به هه‌مان شێوه‌ی گه‌لی كو‌ێت خه‌مبارن به ڕۆیشتنی شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئالسەباح."
لە راگەیەنراوەکەدا دووپات کراوەتەوە، "به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ى ئه‌یلوول بە فەرمی ماته‌مینی گشتی له كۆماری عێراق بۆ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".
ڕۆژى سێشەم شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئالسەباح، میری كو‌ێت لە تەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئەو لە 29ی كانوونی دووەمی 2006، دوای كۆچی شێخ سەعد عەبدوڵا سالم ئالسەباح، میری پێشووی كو‌ێت دەسەڵاتی گرتە دەست و بووە میری وڵاتەكەی.
لە ماوەی 50 ساڵی رابردوو، شێخ سەباح چەندان پۆستی گرنگی لە کوێت وەرگرتووە، بەتایبەتی وەزارەتی دەرەوە كە نزیكەی 30 ساڵ لەو پۆستە بووە.