هاوکار ڕەفیق، ڕاهێنەری باوەڕپێکراوی زمانی جەستە و گەشەپێدانی مرۆیی بۆ ناساندنی سێ كتێبى نوێى و پێشکەشکردنی سیمینارێک سه‌ردانى شارى كه‌ركووك ده‌كات.
ئیڤێنتی ناساندنی كتێب و سیمیناره‌كه بێ بەرانبەر
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30 ئهیلوول، هاوکار ڕەفیق ڕاهێنەری باوەڕپێکراوی زمانی جەستە و گەشەپێدانی مرۆیی به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، بە مەبەستی ناساندنی سێ كتێبى نوێ و پێشکەشکردنی سیمینارێک بە ناونیشانی "هونەر وئەتەکێتی گفتوگۆکردن" سه‌ردانى شارى كه‌ركووك ده‌كه‌م.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئیڤێنتی ناساندنی كتێب و سیمیناره‌كه بێ بەرانبەر و كتێبه‌كان بە داشکاندنی 20% دەخهینەڕوو بۆ گه‌نجانى شاره‌كه. ڕۆژی هەینی دووى ئۆكتۆبه‌ر سه‌عات 2:30 نیوه‌ڕۆ وەک یەکەم پارێزگای کوردستان، سەردانی کەرکووکی ئازیز دەکەم.
"ئەو کتێبانەی لە سیمینارەکە دەیانناسێنم بریتین لە، "هونەر و ئەتەکێتی گفتوگۆکردن" کاریگەریی گفتوگۆکردن لە پڕۆسەی پێوەندیکردندا له نووسینى خۆمه، "بەهێزەوە وتار بدە، ئاسانکاری لە ئامادەکردن و لێهاتوویی لە پێشکەشکرندا" نووسینی مێلەدی تێمپڵتن، وه‌رگێرانى خۆمه، "زمانی جەستە: هێزێک بۆ زیادکردنی لێهاتوویی کۆمەڵایەتی" نووسینی: ئەلیزابێز کانک، وه‌رگێرانى شەپۆل مامەش" هاوکار رەفیق وای گوت.
ئەو ڕاهێنەرە دووپاتی دەکاتەوە، دواى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى شارى كه‌ركووك ده‌كه‌ین و له سه‌نته‌رى ڕ‌ۆشنبیرى ئه‌و شاره ئیڤێنتی ناساندنی كتێب و سیمیناره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، سه‌ردانى سلێمانی ده‌كه‌ین.